بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

تۆڕی مۆبایل و ئینتەرنێت و گەیاندن لە سلێمانی


تۆڕەكانی مۆبایل و كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت لە سلێمانیدا هەمەچەشن و بەربڵاون و كاریگەرییەكی بەرچاویان لەسەر فرەیی و ئاستی ڕۆشنبیریی و هوشیاریی دانیشتوان هەیە و ڕۆڵێكی كاریگەریشیان لە میدیا و سۆشیالمیدیا و ڕیكلام و ئازادیی بیروڕا و ڕاگەیاندن و بوارە جیاجیاكانی تری ژیانی كۆمەڵگەدا هەیە.
یەكەمین كۆمپانیای پەیوەندیكردن و تۆڕی گەیاندنی مۆبایل لە عێراقدا (كۆمپانیای ئاسیاسێڵ)ە، كە ساڵی ١٩٩٩ بۆ یەكەم جار لە عێراقدا لە شاری سلێمانی دامەزرا و تۆڕی ئاسیاسێڵ ئێستا لە هەموو عێراقدا كاری پێدەكرێت و پێشەنگی كۆمپانیاكانی مۆبایلە لە عێراقدا ‌و زیاتر لە (٢٩٠٦) كارمەند كاری تێدا دەكەن و خزمەتگوزارییەكانیشی بە نزیكەی (٩) ملیۆن بەشداربوو پێشكەش دەكات لە سەرتاسەری وڵاتدا.
یەكەمین كۆمپانیاش لە بواری گەیاندنی زەمینیدا لە كوردستان (كۆمپانیای كوردتێل)ە، كە ساڵی (٢٠٠١) لە سلێمانی دامەزراوە و لە ئێستادا نزیكەی (٥٠٠) كارمەندی هەیە.
داتاكانی دیكەی بواری گەیاندن لە سلێمانی:
 سێ‌ كۆمپانیای مۆبایل فۆرجی: ئاسیاسێڵ، كۆڕەك تێلیكۆم، زەین.
پێنج كۆمپانیای ئێڵ تی ئی: تیشك نێت، گۆران نێت، فاست لینك، نەورۆز، هتد.
یەك كۆمپانیای هێڵی تەلەفۆنی زەمینی: كوردتێل.
دوو كۆمپانیای فایبەر ئۆپتیك: ئای كیو نێت و...هتد.
دوو  كۆمپانیای وای ماكس: بروسكنێت و سێڵنێت.  
شەش  كۆمپانیای وای فای: نێكست، سپیدوەی، هتد.
ڕێژەی ئەوانەی لە ئێستادا ئینتەرنێت بەكاردەهێنن پێكدێن ٥٨٪.
ڕێژەی ئەوانەی لە ماڵەوە ئینتەرنێت بەكاردەهێنن بریتییە لە ٩٦٪.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28