بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئەمساڵ عێراق تەواوی گەنمی جوتیاران دەكڕێتەوە


لە میانی سەردانی وەفدێكی وەزارەتی بازرگانیی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان و كۆبوونەوەیان لەگەڵ پارێزگاری سلێمانیدا، بڕیاردرا بۆ ئەمساڵ تەواوی گەنمی جوتیاران بەنرخێكی گونجاو بكڕدرێتەوە.
ڕۆژی چوارشەممە (30/3/2022) د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەدیوانی پارێزگا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان ستار ئەلجابری بریكاری وەزارەتی بازرگانیی عێراق و وەفدی هاوڕێی.
لە میانی كۆبوونەوەیەكدا كە بەئامادەبوونی بەڕێزان جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی و بەڕێوەبەری فەرمانگە پەیوەندیدارەكان بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەی بەشە خۆراك و ئاردی هاووڵاتیان و قەبارە و جۆر و میكانیزمەكانی بەردەوامبوون و گواستنەوە و دابەشكردنیان كرا.
هەر لە كۆبوونەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی پێشنیاز و ڕاسپاردە و تێبینییەكانی پارێزگای سلێمانیی بەهەماهەنگیی لەگەڵ فەرمانگە پەیوەندیدارەكاندا خستەڕوو، لەبەرامبەردا وەفدی عێراق دڵنیاییدا  لە بەردەوامبوونی بەشە خۆراك و ئاردی هاووڵاتیان بەشێوەی مانگانە ‌و ئاماژەیان بەوەكرد كۆگاكانی عێراق خۆراك ‌و گەنمی پێویستیان تێدایە.
وەفدەكەی وەزارەتی بازرگانی جەختیشان كردەوە لەوەی حكومەتی ئیتحادی بڕیاری داوە كە هەموو بڕی بەرهەمهێنراوی گەنمی ئەمساڵی جوتیاران دەكڕێتەوە، بۆ هەر تەنێك بڕی (750) هەزار دینار دیاریكراوە و تا ڕێژەی (٢٠٪)ی ئەو نرخەش ئەگەری زیادكردنی هەیە، هەموو كارئاسانییەكیش بۆ جوتیاران دەكرێت، بۆ جیاوازیی نرخی گەنمی وەرگیراوی ساڵی (٢٠٢١)یش بۆ هەر تۆنێك گەنم بڕی پەنجا هەزار دینار زیاد دەكرێت.
هەر لەكۆبوونەوەكەدا باس لەوەش كرا، حكومەت ڕەزامەندیی داوە لەسەر خەرجكردنی مافی دارایی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی (٢٠١١ تا ٢٠١٦)، لەزووترین كاتیشدا بەشە ئارد و خۆراكی پارێزگای سلێمانی دەگەیەننە عەمبارەكانی سلێمانی و بۆ مانگەكانی داهاتووش بەردەوام دەبن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05