بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

کەمپینی پاراستنی دارودرەخت و پارکەکانی شار راگەیەنرا


کەمپینی پاراستنی دارودرەخت و پارکەکانی شار راگەیەنرا
بە سەرپەرشتی د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی کەمپینێک بۆ پاراستنی دارودرەخت و پارکەکانی شاری سلێمانی راگەیەنرا
پاش نیوەرۆی ئەمڕۆ 16-7-2016 لە پارکی ئازادی کەمپینی پاراستنی دارودرەخت و پارکەکانی شار راگەیەنرا
ئامانج لە راگەیاندنی کەمپینەکە ئەوەیە کە هاوڵاتیان هاوكاری‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخچەکانی سلێمانی بكه‌ن له‌ ئاودان و پاك ڕاگرتن و پاراستنی‌ باخچه‌ و سه‌وزاییه‌كانی شار
لە راگەیەنراوێکدا کە بەرێوبەرایەتی باخچەکانی سلێمانی بڵاویان کردۆتەوە هاتووە
بە هۆکاری کێشەی ئابوری لەم چەند ساڵەی رابردوودا زیان بە سەوزایی و باخچەکانی شارەکەمان کەوتوە بۆیە لەسەر هاوڵاتیان پێویستە هاوکاری بەرێوبەرایەتیەکەمان بن لە ئاودان و پاک راگرتن و پاراستنی باخچەو سەوزاییەکان
بۆزیادکردنی رێژەی سەوزایی و رێزگرتن لە ماندووبونی باخەوانەکان و کارمەندانمان با هەوڵاتیان بە ئەمەک بن بەرامبەر ئەو کرێکارە ماندوو نەناسانە
د.ئاسۆ فەرەیدوون پارێزگاری سلێمانی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا کە بۆ ئەو مەبەستە رێکخرابوو رایگەیاند
چاوەڕێ دەكەین خەمخۆرانی شاری سلێمانی و سەرمایەداران بەدەم ئەو كەمپینەوە بێن و هاوكاری بۆ سەوزایی و نەفەوتانی دارودرەختی شارەكە بكەن
هەر لەو کۆنگرە رۆژنامەوانیەدا کامەران حمە ساڵح بەرێوبەری باخچەکانی سلێمانی رایگەیاند

ژمارەی باخچەكان لەسنوری شاری سلێمانی 534 باخچەیە و هاوكات 385 بلوار بونیان هەیە لەماوەی ڕابردوشدا نزیكەی ملیۆنێك و 300 هەزار دار و گوڵ ڕوێندراون و بەردەوام پێویستیان بە خزمەت و ئاودان هەیە
بریارە کەمپینی پاراستنی دارودرەخت و پارکەکانی شار ماوەی 10 ڕۆژ بخایەنێت کە لەناو پارکی ئازادی سلێمانی بەرێوەدەچێت

 



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09