بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

چەند بڕیارێك لە بارەی پەتای كۆلێرا دەدرێت


حكومەتی خۆجێیی سلێمانی كۆبوونەوەیەكی بەپەلە دەكات بە مەبەستی بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرا ‌و چەند بڕیارێكی گرنگ بۆ بەرگرتن لە بڵاوبوونەوەی دەدات.
ڕۆژی یەكشەممە 19/6/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگا سەرپەرشتیی كۆبوونەوەیەكی تایبەت بە بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرای كرد.
لە میانی كۆبوونەوەكەدا كە بەئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانی و قائیمقامی قەزاكانی (مەڵبەندی سلێمانی، دوكان، شارباژێڕ، سەیدسادق، شارەزوور و پێنجوێن) و بەڕێوەبەرەكانی ئاسایش و پۆلیس و ئاو و ئاوی دەوروبەری سلێمانی و خۆپاراستنی تەندروستیی سلێمانی و بەرپرسی ئۆفیسی WHO لە سلێمانی بەڕێوەچوو، هەڵسەنگاندنی ورد كرا بۆ دۆخی تەندروستیی گشتیی و تۆماركردنی حاڵەتەكانی كۆلێرا لە سلێمانی و شارەكانی تری هەرێمی كوردستان و عێراق، هەروەها هۆكار و چارەسەر و ڕێكارە چارەسەرسازیی و خۆپارێزییەكان گفتوگۆیان لەبارەوە كرا.
هەر لە میانی كۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بە:
یەكەم: پێكهێنانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرا لە پارێزگای سلێمانی بە سەرۆكایەتیی پارێزگار و بە ئەندامێتیی فەرمانگە پەیوەندیدارەكان.
دووەم: دەسەڵاتی تەواو لەژێر ڕێنمایی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی كۆلێرادا درایە هەموو سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی، بۆ پێكهێنانی لیژنەی هاوشێوە و جێبەجێكردنی بڕیار و ڕێنماییەكانی لیژنەی باڵا.
سێیەم: دەسەڵاتی تەواو درایە لیژنەكانی قائیمقامییەت و فەرمانگە تەندروستییەكان و لایەنە پەیوەندیدارەكانی تر، كە بە سەرپەرشتیی سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان و فەرمانگەكانی تەندروستیی و ئاو و فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی تر و ئاسایش و پۆلیس ڕێكاری پێویست لەبەرامبەر هەر سەرپێچی و هۆكارێكی پیسبوونی ئاو و خۆراكدا بگرنەبەر.
چوارەم: داوا لە هەموو دامەزراوە حكومییەكان و كەرتی تایبەت و كەناڵەكانی ڕاگەیاندن و هاووڵاتیانی خۆشەویست كرا، پابەندی ڕێكارە خۆپارێزییەكان بن و بەشداربن لە هەڵمەتی هۆشیاریی و خۆپارێزیی بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای كۆلێرا.
پێنجەم: داوا لە حكومەتی ئیتحادی و حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتەكانی دارایی و تەندروستی و سەرۆكایەتیی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی تەندروستیی حكومەتی ئیتحادی كرا،  بودجەی كتوپڕ تەرخان بكەن بۆ دابینكردنی پێداویستییەكانی بەرەنگاربوونەوەی ئەو پەتایە و دابینكردنی ئاوی پاك بۆ هاووڵاتیان.
دواتر لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەگەرییدا پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی سلێمانی و بەرپرسی ئۆفیسی WHO لە سلێمانی، دە حاڵەتی چەسپێنراوی تووشبوو بە كۆلێرایان لە سلێمانی بەفەرمیی ڕاگەیاند، كە لەلایەن تاقیگەی ناوەندیی نیشتمانیی عێراقەوە پەسەند كرابوو.
تیایدا داوا لەهاووڵاتیان كرا خۆیان لە بەكارهێنانی ئاو و خۆراكی پیس بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە خۆپارێزییە تەندروستییەكان بن و لەكاتی هەر حاڵەتێكی تووشبوون بە سكچوون و نیشانەكانی ئەو پەتایەدا، بەخێرایی سەردانی نزیكترین بنكەی تەندروستی بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17