بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بيست هەزار هاووڵاتی داوایان بۆ تاپۆكردنی خانووەكانیان پێشكەش كردووە


تا ئێستا نزیكەی 20 هەزار هاووڵاتی داوایان پێشكەش بە پارێزگای سلێمانی كردووە، بەمەبەستی تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم، رۆژی پێنجشەممە (8/9/2022) كۆتا رۆژ دەبێت بۆ وەرگرتنی مامەڵەی تاپۆكردنی خانووە بێتاپۆ و فۆڕمەكان، بەڕێوەبەری كاروباری یاسایی پارێزگای سلێمانیش دەڵێت: ماوەكە درێژ ناكرێتەوە,

پارێزگاری سلێمانیش داوا لە هاووڵاتیان دەكات، پەلە بكەن لە پێشكەشكردنی مامەڵەكانیان.

پشتیوان محەمەد راشیگەیاند: ئەم مامەڵەیە ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دەستیپێكردووە، بەڵام لە مانگی هەشتی ئەمساڵدا بانگەوازی بۆ كراوە، بۆ ئەوەی زیاتر خەڵك بچن بەدەم مامەڵەكانیانەوە، وتیشی: پرۆسەكە ڕۆژی (9/8/2022) دەستی پێكرد و ماوەكەش بۆ مانگێك بووە و بڕیار نییە درێژبكرێتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، لە پێناو خزمەتكردنی هاووڵاتیان ‌و راییكردنی مامەڵەكان، زیاتر لە 15 فەرمانبەری دیوانی پارێزگای سلێمانی تەرخانكران و كاروبارەكان زۆر بەباشی بەڕێوەچوون و هیچ كێشەو گرفتێك نەبووە.
بەگوێرەی زانیارییەكان، هەتا ئێستا نزیكەی 20 هەزار هاووڵاتی مامەڵەیان پێشكەش كردووە بۆ تاپۆكردنی خانووە زیادەڕۆكانیان ‌و بێجگە لە دیوانی پارێزگای سلێمانی، لە ناوچەكانی دیكەی سەر بە پارێزگاكەش، بەهەمان شێوە مامەڵەی هاووڵاتیان وەردەگیرێت ‌و بڕیارە لە ئاییندەیەكی نزیكدا مامەڵەكان رادەستی شارەوانی بكرێن.

لای خۆیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە میانی بەسەركردنەوەی لیژنەكانی راییكردنی كاروباری هاووڵاتیان، ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە هاووڵاتیان بەزووترین كات داواكانیان پێشكەش بكەن، بۆ ئەوەی مافیان نەفەوتێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe

 

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17