بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕوونكردنەوەیەك لە پارێزگاری سلێمانییەوە


پارێزگاری سلێمانی سەبارەت بە تاپۆكردنی موڵكێكی سەر بە پارێزگای سلێمانی بۆ هاووڵاتییەك، ڕوونكردنەوەیەك بۆ رای گشتی بڵاودەكاتەوە ‌و رایدەگەیەنێت، تاپۆكردنی موڵك لە دەسەڵاتی پارێزگاردا نییە، داواش لە داواكاری گشتیی دەكات، لەسەر ئەو پرسە بەدواداچوون بكات.
ئەمەی خوارەوە دەقی ڕوونكردنەوەكەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانییە:
ڕونكردنەوەیەك بۆ ڕای گشتیی
(ئێمە؛ نە خەمڵاندنمان كردووە، نە تاپۆمانكردووە، تەنها یاساییانەو كارگێڕییانە؛ وەڵامی پرسیاری لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە حكومییەكانمان داوەتەوە)
لەم ماوەیەدا یەك، دوو؛ پەرلەمانتاری پەرلەمانی كوردستان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، بێبەڵگەو ناڕەوایانە، دەیانەوێت پارێزگاری سلێمانی ئێستا، كە تەنها پارێزگاری كوردستان و عیراقە لەڕێی دەنگی ڕەوای خەڵكەوە هەڵبژێردراوەو؛ كار بۆ خزمەت، نەك دەسكەوت، بۆ حكومەتی هاووڵاتیی، نەك حیزبیی؛ دەكات، لەبەردەم ڕای گشتیدا بئاڵێننە ئەو كارە نایاسایی و ناكارگێڕیی و ناڕەواو چەتەگەرییانەی، كە وڵاتەكەی تێدا نغرۆكراوە، هەموو هاووڵاتیانی خۆشەویست دڵنیادەكەینەوە، كە ئێمە دورین و دوردەبین لە هەر كارێكی نایاسایی و هەر بەرژەوەندییەكی تایبەتیی و حیزبیی و، هەر زیادكردنێكی شاراوەو ئاشكرای بازرگانیكردن بە: داوا ڕەواكانی خەڵك و دەنگ و ڕەنگ و سەنگ و خوێن و ئیرادەو تێكۆشان و هەڵوێست و بڕیاریانەوە.
لە هەوڵێكی تری لەم جۆرەدا، پارێزگاری سلێمانی ئێستا تاوانباردەكەن بە؛ تاپۆكردنی موڵكێكی پارێزگای سلێمانی، لەسەر بەڕێز (رەوف مەلیك موزەفەر)، لێرەوە بەهەموو لایەكی ڕادەگەیەنین:
1) ئەم موڵكە؛ لە پاشماوەی خانووی ئەمنەكانی سەردەمی ڕژێمی ڕوخاو بووە، كە لە ڕاپەڕینەوە كەوتنە دەست خەڵكی تێكۆشەرو ڕاپەڕیوی سلێمانی، ناوبراو تیایدا نیشتەجێ‌ بووەو دواتر ئەم موڵكە لە ١٤ی شوباتی ٢٠١٠دا، تۆماركراوە بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە، بەپێی بڕیاری  ژمارە (١٩٦)ی ڕۆژی ١٤ی شوباتی ٢٠١٠ ی دەستەی چارەسەركردنی كێشەی موڵكداریی خانووبەرەوە.
لە (30/8/2010)وە بەڕەسمیی داوا لە پارێزگاری ئەوكاتەی سلێمانی كراوە، كە ئەم موڵكە بەكرێ‌ تەرخان بكات بۆ نیشتەجێی خانووەكە بەڕێز (ملازمی یەك/ رەوف مەلیك موزەفەر) تا بەپێی ڕێنمایی ژمارە (5224) لە (26/3/2008)دا كرێی مانگانەی لێوەربگیرێت. پارێزگاری ئەوكاتەی سلێمانی بە فەرمانی كارگێڕییان بە ژمارە (28/1/4118) لە (14/2/2011)دا فەرمانی تەرخانكردنی بەكرێ؛‌ داوە.
2) ئەم هاووڵاتییە وەك هەر هاووڵاتییەكی نیشتەجێی خانوو و موڵكە حكومییەكان، هەوڵی بەردەوامی داوە بۆ تاپۆكردنی ئەم موڵكە لەسەرخۆی و هەموو ڕێكارێكی یاسایی و كارگێڕیی گرتۆتەبەر و دۆسیەیەكی زیاترلە (600) لاپەڕەیی ئەم بابەتە لە بەشی موڵكایەتیی پارێزگامان پارێزراوە، لەگەڵ ئەوەی نە خۆی و نە خێزانی سودمەند نەبوون لە وەرگرتنی هیچ موڵكێكی نیشتەجێبوون، بەڵام هەمیشە داواكە لەلایەن پارێزگامان و بەڕێوەبەرێتیی خانووبەرەی میری سلێمانییەوە ڕەتكراوەتەوە، چونكە خاوەندارێتییەكەی لە (2010)وە خراوەتە سەر پارێزگامان.
3) بۆ جاری كۆتایی ئەم داوایە خراوەتە بەردەم لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە حكومییەكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كە بەڕێز وەزیری دارایی سەرۆكایەتیی دەكات بە ئەندامێتیی هەریەك لە بەڕێوەبەرە گشتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە، باجەكان و خانووبەرەی میری، كارگێڕی و خۆیەتیی وەزارەتی ناوخۆ، بە نوسراویان ژمارە (5053)ی (8/12/2020) وەك هەموو ئەوشوێنانەی ئەم نووسراوەیان بۆ ڕۆشتووە، داوایان لێكردووین ئایا ناوبراوی ناو ئەم نوسراوەو نیشتەجێی ئەم موڵكە، یان خێزانەكەی سودمەندبوون لە وەرگرتنی موڵكی حكومیی یان نا؟ ئێمەیش نووسراومان كردووە بۆ هەموو فەرمانگاو یەكە كارگێڕییە پەیوەندیدارەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی و بەنوسراوی فەرمیی، هەموویان وەڵامیان داوینەتەوە كە سودمەندنەبوون و ئەم وەڵامەو هاوپێچەكانیمان، ئاراستەی لیژنەی باڵای تەملیككردن كردووە، بەپێی یاساو ڕێنماییەكان؛ بێ‌ ئەوەی داوای تەملیككردن یان ڕەزامەندیی تەملیككردنیمان دابێت.
٤) بەهیچ جۆرێك پارێزگاری سلێمانی دەسەڵاتی تاپۆكردنی زەوی و موڵك و ماڵی نییە، ئەم موڵكە بەپێی بڕیاری ژمارە (48)ی ڕۆژی (29/11/2021)ی لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە حكومییەكان؛ بڕیاری تەملیككردنی بۆدراوەو تەنها وێنە دراوە بە پارێزگای سلێمانی بۆ ئاگاداری و بەپێی یاسا لیژنەی باڵا لایەنی بڕیاردەرە لە هەر بابەتێكی لەم شێوەیەدا.
٥) خەمڵاندنی ئەم موڵكە بەپێی ڕێنمایی تەملیككردنی خانووە حكومییەكانی ساڵی (2004) كراوە، لە ڕۆژی (14/6/2011)دا بە واژۆی سەرۆكی لیژنەی فەرعی تەملیككردنی خانووە حكومییەكانەوە ئەو بڕە دیاریكراوەو بە نوسراوی ژمارە (14955) لە (14/6/2011)دا بەفەرمیی ئاراستەی لیژنەی باڵای تەملیككردنی خانووە حكومییەكان كراوەو لە بڕیاری ژمارە (48)ی ڕۆژی (29/11/2021) لەلایەن لیژنەی باڵاوە پەسەندكراوەو هیچ پەیوەندیی بە پارێزگاری ئێستای سلێمانییەوە نییە.
    پارێزگامان بەفەرمیی ڕێكاری یاسایی پێویست بەرامبەر هەركەس و لایەنێك دەگرێتەبەر، كە بەبێ‌ بەڵگە هەوڵی دروستكردنی تۆمەت و ناوزڕاندنی پارێزگار یان هەر بەڕێوەبەرو فەرمانبەرێكی دەوڵەتیی، یان لەكەداركردنی ئەم دامەزراوە هەڵبژێردراوە بدات.
   لێرەوە داوا لە فەرمانگەی داواكاری گشتیی پارێزگای سلێمانی دەكەین، كە لەپێناوی دەرخستنی ڕاستییەكان و ئاراستەكردنی ئەوكەسانەی ئارامیی خەڵك و ئاسایش و ئاشتیی كۆمەڵایەتیی و متمانەی دامەزراوە دەوڵەتییەكان و نەزمی گشتیی دەخەنە ژێر مەترسییەوە، ڕێكاری یاسایی پێویست بگرێتەبەرو، پارێزگای سلێمانیش ئامادەیە وەك هەمیشە نووسراو و بەڵگەو بڕیارەكان بخاتە بەردەست و ئامادەین بۆ هەر لێپرسینەوەیەك.
هەمیشە دەرگای پارێزگامان كراوەیە بۆ هەر كەس و پەرلەمانتارو دامەزراوەیەكی بەڕێز، كە بە خەمی بنكۆڵكردن و زانینی ڕاستییەكان و بەدواداچونی یاساییانەی هەر دۆسییەیەكەوە بێت، لە پێناوی لێرسینەوەو زانین و چاودێریكردن و وردبینیكردن و  چارەسەركردن و ڕێگریكردن لە كاری نایاسایی و گەندەڵكاریدا، یەكەم دامەزراوەی جێبەجێكردنیش بوین كە هۆبەی زانیاریپێدانمان بەر لە هەموو شوێنەكانی تر كردۆتەوە.
لێرەدا؛ بەشێك لە دۆكۆمێنتە پێویستەكان دەخەینەڕوو.
د. هەڤاڵ ئەبوبەكر
پارێزگاری سلێمانی
٢٠ی ئەیلولی ٢٠٢٢

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02
گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 
2023-12-21
ژمارەیەك ژینگەپارێزو كرێكارو باخەوان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت
2023-12-17
پارێزگای سلێمانی... رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێت
2023-12-17
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە
2023-11-25
له‌سلێمانی پێنجه‌مین پێشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه‌
2023-11-22