بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خوێندنی باڵا ٢٢ پۆست لە زانكۆی سلێمانی ڕادەگەیەنێت


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە چوارچێوەی ڕێنماییەكاندا، ٢٢ پۆست لە زانكۆی سلێمانی بۆ جاری یەكەم ڕادەگەیەنێت.
 بەگوێرەی نوسراوێكی وەزارەتی خوێندنی باڵا، پۆستەكان بریتین لە (یاریدەدەری سەرۆكی زانكۆ بۆ كاروباری زانستی و خوێندنی باڵا)، لەگەڵ ڕاگری كۆلێژەكانی (زانست، زانستە مرۆڤایەتییەكان، پەرستاری، هونەرە جوانەكان، پزیشكیی ڤێتەرنەری، زانستە ئەندازیارییە كشتوكاڵییەكان، زانستە ڕامیارییەكان، پەروەردەی زانستە مرۆڤایەتییەكان، پەروەردە، پەروەردەی بنەڕەتی، یاسا، زانستە ئیسلامییەكان، ئەندازیاری، پزیشكیی ددان، بازرگانی، دەرمانسازی، زانستە سروشتییەكان، پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەكان، زمان، كارگێڕیی و ئابووری، پزیشكی).
هەر بەپێی نوسراوەكەی خوێندنی باڵا، مەرجەكان بۆ پێشكەشكار بۆ پۆستەكان پێویستە (هەڵگری بڕوانامەی دكتۆرا بێت،   نازناوە زانستییەكەی لە پڕۆفیسۆری یاریدەدەر كەمتر نەبێت،  خزمەتی زانكۆییشی لە دە ساڵ كەمتر نەبێت).
تێبینییەكان:
ئەو بەڕێزەی داواكاریی پێشكەش دەكات، باشترە دید و بۆچوون و بەرنامەی كاری خۆی پێشكەش بكات بۆ بەرەوپێشبردنی زانكۆ، بۆ ئەو چوار ساڵەی كە پۆستەكە وەردەگرێت.
زانینی زمانی ئینگلیزی و شارەزایی لە بەكارهێنانی تەكنەلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن و كارایی بڵاوكردنەوەی توێژینەوەی زانستی، هەلی زیاتر بۆ پێشكەشكار دەڕەخسێنیت.
دواكات بۆ پێشكەشكردن (سی ڤی)، (پوختەی ڕاژەكەی)، (یەكەمین فەرمانی زانكۆیی بەدەستهێنانی نازناوی زانستی) و  (لیستی ناو و ناونیشانی توێژینەوە زانستییە بڵاوكراوەكان)، كۆتایی دەوامی ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی ٢ی١٠ی ٢٠٢٢ دەبێت ‌و پێویستە داواكارییەكە پێشكەش بەم بەستەرەی خوارەوە بكرێت و پوختەی ڕاژەی پێشكەشكاریش لەلایەن سەرۆكایەتیی زانكۆوە پەسند كرابێت:
  (https://forms.gle/AgbJ6B8g68VTLNQ27 )

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04