بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەردە لەسەر پەیكەری میری بابان لادرا


لە رێوڕەسمێكی فراوان و شایستەدا، مەراسیمی رێزلێنان ‌و پەردەلادان لەسەر پەیكەری میری بابان (عەبدوڕەحمان پاشا) بەڕێوەچوو، پارێزگاری سلێمانی دەسخۆشیی لەو هەنگاوە كرد.
ڕۆژی شەممە 1/10/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگای سلێمانیدا، بەشدارییكرد لە مەراسیمی ڕێزلێنان و پەردەلادان لەسەر پەیكەری میری میران ڕەوانشاد عەبدوڕەحمان پاشای بابان، كە بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و بەهەماهەنگی ئەنجومەنی شارەوانیی سلێمانی، لەسەر ئەركی ئەنجومەنی میرانی بابان جێبەجێ‌ كراوە.
سەرەتا لە هۆڵی پارێزگای سلێمانی ‌و بە ئامادەبوونی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتی ‌و روناكبیران، چەندین وتار و چالاكی بەڕێوەچوون، پارێزگاری سلێمانی لە وتارێكدا دەستخۆشیی لەو هەنگاوە كرد ‌و بەگرنگییەوە باسی لە رۆڵی میرەكان و بنەماڵەی بابانییەكان كرد، كە خۆی لە بنیاتنان و ئاوەدانكردنەوە ‌و پەرەپێدانی سلێمانیدا دەبینێتەوە.
دواتر و لە مەراسیمێكی بەشكۆی فەرمیدا، پەردە لەسەر پەیكەری عەبدوڕەحمان پاشای بابان لە باخچەی پارێزگای سلێمانیدا لادرا ‌و دەڕوانێت بەسەر دەروازەی شاردا.
پەیكەری عەبدوڕەحمان پاشای بابان لەلایەن هونەرمەندی پەیكەرساز (چێنەر نزار) كاری دیزاین ‌و دروستكردنی بۆ كراوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لەبارەی كارو چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

https://www.youtube.com/channel/UCYh48iQHYPrIJdftytgLeqg?view_as=subscribe


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09