بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەیەكی ستراتیژی لە سلێمانی دەكەوێتەكار


پرۆژەیەكی گرنگی پیشەسازی لە سلێمانی دەكەوێتەكار، كە هەلی كار بۆ سەدان كەس دەڕەخسێنێت و كاریگەریی زۆریش لەسەر نرخ و قەبارەی سوتەمەنی لە تەواوی عێراقدا دروست دەكات.
ڕۆژی سێشەممە 29/11/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبونی بەڕێزان بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ و بەڕێوەبەری پۆلیسی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی و فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی تر، دواقۆناغەكانی پڕۆژەی كارگەی (فۆكس ڕیفۆرمین)ی بەسەركردەوە، سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانی پێشكەش بە سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكانی فۆكس و بەڕێوەبەر و ئەندازیار و كارمەندانی كۆمپانیاكە كرد، كە بەشێوەیەكی زانستیانە و شایستانە ئەو پڕۆژە ستراتیژییە گرنگەیان وەك یەكێك لە پڕۆژە ناوازەكانی عێراق و هەرێمی كوردستان گەیاندۆتە ئەنجام و بەشێوەیەكی تەكنیكیی پێشكەوتووی دۆستی ژینگە كار دەكات.
بەگوێرەی زانیارییەكان، لەكاتی كەوتنەكاری پرۆژەكەدا، دەرفەتی كاركردن بۆ زیاتر سەدان كەس دەڕەخسێنێت ‌و یەكێكە لە پڕۆژە دەگمەنە پیشەسازییە قورسەكان، بڕیاریشە بەمزوانە بەشێوەیەكی فەرمی بكەوێتەكار، بەرپرسانی ئیداریی پرۆژەكە دەڵێن: كەوتنەكاری كارگەكە كاریگەریی زۆری لەسەر نرخ و جۆر و قەبارەی بەنزین و گازی شل دەبێت لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان و عێراقدا.
سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی كۆمپانیاكانی فۆكس، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ و هەموو فەرمانگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتی خۆجێیی سلێمانیی كرد، كە هاوكار و هەماهەنگ بوون بۆ دانان و تەواوكردنی پرۆژەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22
گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15