بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

شەو و رۆژ كار لە یەكتربڕی باخی بەختیاریدا دەكرێت


كاركردن لە پرۆژەی یەكتربڕی باخی بەختیاری بەباشی بەڕێوەدەچێت و شەو و رۆژ كاركردن تێیدا بەردەوامە، سەرپەرشتیاری پرۆژەكەش رایدەگەیەنێت: پرۆژەكە لەوادەی خۆیدا تەواو دەكرێت.
ئەندازیار هێمن جەلال سەرپەرشتیاری گشتیی پرۆژەكە، بەسایتی پارێزگای سلێمانی راگەیاند: كارەكان بەباشی بەڕێوەدەچن و ئەگەر لەمپەرێك نەیەتە رێگەیان، لەكاتی خۆیدا تەواو دەكرێت، وتیشی: گوژمەی پرۆژەكە (12.952.328.855) دوانزە ملیار و نۆسەد و پەنجا و دوو ملیۆن و سێسەد و بیست و هەشت هەزار و هەشتسەد و پەنجا و پێنج دینار و لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی  (H.S.T)و كۆمپانیای دەروازەی گەرمیانەوە جێبەجێدەكرێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، پرۆژەكە پێكهاتوە لەدروستكردنی دوو ژێرڕەو  (Under pass)، یەكێكیان لەسەر یەكگرتنی هەردوو شەقامی سلێمانی - تاسڵوجە لەگەڵ شەقامی پرۆژەی نیشتەجێبوونی هەواری زانكۆ – بەكۆرەجۆیە، دووەمیشیان لەسەر یەكگرتنی هەردوو (شەقامی سلێمانی - تاسڵوجە لەگەڵ شەقامی قلیاسان)، كە دەبێتە هۆی كەمكردنەوە و نەهێشتنی قەرەباڵغی لەسەر شەقامی سەرەكیی (سلێمانی – تاسڵوجە).
باسی لەوەشكرد، بڕگەكانی پرۆژەكە پێكدێن لەدروستكردنی دوو شەقامی كاتیی لەسایدی راست و چەپی شەقامی سەرەكی، بەمەبەستی گۆڕینی ئاراستەی هاتوچۆ لەسەر شەقامە سەرەكییەكەوە بۆ سەر ئەو دوو شەقامە كاتییە، لەو ماوەیەی كە كۆمپانیا كاری هەڵكەندن و دروستكردنی ژێرڕەوەكان دەكات، وتیشی: بڕگەیەكی دیكەی پرۆژەكە بریتییە لە كاری گواستنەوەی هێڵەكانی كارەبا و ئاو و ئاوەڕۆ و هێڵەكانی پەیوەندی بەگشتی، كە دەكەونە سەر رێڕەوی ژێرڕەوەكان و دروستكردنی هەردوو ژێرڕەوەكان لەسەر شەقامە سەركییەكە بەسەرجەم كارەكانییەوە.
هێمن جەلال هێمای بۆ ئەوەشكرد، دروستكردنی دیواری راگر و دیواری پشتی شۆستە لە پرۆژەكەدا بەسەرجەم كارەكانییەوە ئەنجامدەدرێت، لەگەڵ راكێشانی هێڵەكانی ئاو و ئاوەڕۆ و كارەبا و سەرجەم هێڵەكانی پەیوەندی، كە بۆ كاركردنی تەواوی پرۆژەكە پێویستە، وتیشی: یەكێكی دیكە لەبڕگەكانی پرۆژەكە دروستكردنی دوو شەقامی لاوەكین بۆ گەڕانەوە لە هەردوو ژێرڕەوەكان و دانانی رووناكی بۆ تەواوی شەقامەكان و هێماكانی هاتوچۆ و دروستكردنی سەوزایی و سەرجەم جوانكارییەكانی تر لە پرۆژەكەدا.
روونیشیكردەوە، بەگشتی كارەكانی كۆمپانیای جێبەجێكار بەباشی بەڕێوەدەچن و هەماهەنگی باش هەیە بۆ تەواوكردنی پرۆژەكە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22
سلێمانی، كردنه‌وه‌ی پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كشتوكاڵ و خۆراك
2025-12-22
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری گەنجی سەدە
2025-12-22
یازده‌یه‌مین دیداری پڕۆژه‌ی نیشتمانیی بۆ دیالۆگ و پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتیانه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-22