بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رۆژی ئاڵا بەرز راگیرا


لە رۆژی ئاڵای كوردستاندا چەندین چالاكیی جۆراوجۆر لە سلێمانی بەڕێوەچوون و بۆ یەكەمجاریش ئاڵایەكی كوردستان بەشێوەی ناوازە دروست كرا، پارێزگاریش داوا لە لایەنە سیاسییەكان دەكات، ئەو بۆنەیە بكەنە دەرفەت بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان.
ڕۆژی شەممە 17/12/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتیی و جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوای سلێمانی و مامۆستایان و خوێندكارانی كۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران، بەشدارییكرد لە مەراسیمی بەرزڕاگرتنی  ڕۆژی ئاڵای كوردستاندا، كە لەلایەن ئەو كۆلیژەوە ڕێكخرابوو، وە بۆ یەكەم جار ئاڵایەكی پیرۆزی كوردستان بە داهێنانی كۆلیژی ئەزمەڕ بۆ بەهرەداران بەشێوەیەكی ئەندازەیی و فیزیایی ناوازە دروستكرابوو.
مەراسیمی ئەمساڵ هاوكاتە لەگەڵ مەراسیمی هێنانەوەی تەرمی شەهیدی فەرماندە ئاكام عومەر، فەرماندەی هێزەكانی كۆماندۆی كوردستان، لە وتەیەكدا، پارێزگاری سلێمانی ئەم ڕۆژەی وەك هێمایەكی ڕاستەقینە؛ بۆ بەرزڕاگرتنی قوربانیدانی شەهیدان و بەرزڕاگرتنی ئاڵای كوردستان و خەبات و تێكۆشانی جوامێرانەی هەموو شەهیدانی كوردستان و شەهید ئاكامیش، بۆ پاراستنی خەڵك و خاك و ئاڵاو قەوارەی هەرێمی كوردستان و گشت نیشتمان، وەسفكرد.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەكەیدا داوای لە لایەنە سیاسییەكان كرد؛ ڕۆژی ئاڵا بە دەرفەتێكی زێڕین و شایستە بۆ كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكانیان بزانن و، لە ڕێی گفتوگۆیەكی نیشتمانیانەی سەنگینانەی بەرهەمدارانەی ڕاستگۆیانەوە، بوێرانە؛ كێشەكان چارەسەر بكەن، بەرەو یەكبونێكی ئامانجدارانەی نیشتمانیی هەنگاوبنێن، ڕۆحی زیندوی شەهیدان ئاسودە بكەن، ڕەنجی هەزاران ساڵەی خەڵكی كوردستان بەبا نەدەن، بەڵكو بیكەنە گەنج و سەرمایەی بەهاداری پاراستن و پەرەپێدانی كوردستان و بەهێزكردنی دامەزراوە دەوڵەتییەكانی هەرێمی كوردستان، دوكەڵی شەڕ بڕەوێننەوەو، ئاشتیی و ئارامیی و سەقامگیریی و دادپەروەریی و ئاسایش و ئابوریی؛ بژێننەوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05