بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئیمارات وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵیی سلێمانیدا دەكات


وەفدێكی باڵای وەزارەتی كشتوكاڵ بە یاوەریی نوێنەر و شارەزایانی  كۆمپانیای (ئەلبەراری)ی ئیماراتی، سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكەن، بە ئامانجی كاری وەبەرهێنان لە كەرتی كشتوكاڵدا، پارێزگاری سلێمانیش پشتیوانییان بۆ دەردەبڕێت.
ڕۆژی شەممە 17/12/2022، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا پێشوازییكرد لە بەڕێزان خاتوو بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو و ڕاوێژكاری وەزیر و نوێنەرانی كۆمپانیای ئەلبەراری ئیماراتی تایبەت بە وەبەرهێنان لە بوارە كشتوكاڵی و پەلەوەریی و ئاژەڵدارییەكاندا.
لە دیدارێكدا گفتوگۆ كرا لە بارەی پەرەپێدانی كەرتی كشتوكاڵی، وەزیری كشتوكاڵ سوپاسی پارێزگاری سلێمانیی كرد، لە بەرامبەر پشتیوانیی بەردەوامی بۆ وەزارەتەكەیان و كەرتی كشتوكاڵیی، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی پارێزگای بۆ بەڕێز وەزیری كشتوكاڵ و وەفدی هاوڕێی دووپاتكردەوە و پێشوازیشی لە كۆمپانیاكانی ئیمارات كرد بۆ هەر پڕۆژەیەكی وەبەرهێنانی بەرهەمدار، كە ژێرخانی ئابوریی و كەرتی كشتوكاڵیی هەرێم و پارێزگاكە بەرەو پێشتر ببات.
وەزیری كشوكاڵ ئاماژەی بەوەداوە، سەردانی شاندەكەی ئیمارات بۆ سلێمانی، لە میانی بانگهێشتنامەیەكی فەرمیی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمە، بە مەبەستی لە نزیكەوە بەسەركردنەوەی پڕۆژە گرنگ و ستراتیژییەكانی (كشتوكاڵی و ئاژەڵی و پەلەوەری و كارگەكانی عەلەف و گەنمەشامی)، بە ئامانجی هەماهەنگی و هەڵسەنگاندنی پڕۆژەكان و زەمینەسازی بۆ ئەنجامدانی سەرمایەگوزاریی هاوبەشی نێوان هەرێمی كوردستان و ئیمارات.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09