بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكەمین كۆنفرانسی تایبەت بە نەخۆشییەكانی منداڵان


بۆ زیاتر خزمەتكردن بە منداڵان و ڕێگریكردن لە نەخۆشییەكانیان، لە شاری سلێمانی كۆنفرانسێكی گرنگ ساز كرا، كە بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو.
رۆژانی پێنجشەممە و هەینی 27 و 28/1/2023، لە هۆتێل گراند میلینیۆم و بە ئامادەبوونی ( د. ڕەهێڵ فەرەیدون ) بریكاری وەزارەتی تەندروستیی هەرێم و (د. هەڤاڵ ابوبكر ) پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرپرسان و پزیشكانی بەئەزموون لە عێراق و كوردستان و سلێمانی،  یەكەم كۆنفرانسی سلێمانی بۆ نەخۆشییەكانی منداڵان بەڕێوەچوو، كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستی سلێمانی و كۆلێژی پزیشكیی زانكۆی سلێمانی و كۆمەڵەی پزیشكانی نەخۆشییەكانی منداڵان لە كوردستان عێراق و پزیشكانی شارەزا و بەئەزموون سەرپەرشتی دەكرا.
لە كۆنفرانسەكەدا چەندین پزیشكی پسپۆڕی منداڵان كە لە عێراق و وڵاتانی دەرەوە هاتبوون بەشدارییان كرد ‌و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، تێیدا چەندین راسپاردە ئامادە كران و لە داهاتوودا پێشكەش بە لایەنی پەیوەندیدار دەكرێن، چەندین دەرمان و كەلوپەلی تایبەت بەنەخۆشییەكانی منداڵانیش نمایش كران.
ئامانج لە كۆنفرانسی سلێمانی بۆ نەخۆشییەكانی منداڵان، بۆ كۆكردنەوەی پزیشكانی پسپۆڕی ورد بووە لە نەخۆشییەكانی منداڵاندا، هەروەها زیاتر ئاڵوگۆڕكردنی بابەتە زانستییە پزیشكییەكانی تایبەت بە چارەسەری منداڵان، لە رۆژانی یەكەم و دووەمی كۆنفرانسەكەدا چەندین چالاكیی بەڕێوەچوون و لە كۆتاییدا قەڵغانی ڕێز پێشكەش بەو پزیشكانەی كرا، كە خزمەتێكی زۆریان پێشكەش بەنەخۆش و نەخۆشخانەی منداڵان كردوە لە شاری سلێمانی .
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا دەستخۆشیی لە ئامادەكار و بەڕێوەبەر و بەشداربوانی كۆنفرانسەكە كرد ‌و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیشی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هاوكاریی ‌و هەماهەنگییەك، لە پێناو خزمەتكردنی زیاتری كەرتی تەندروستی، بەتایبەت پاراستنی تەندروستیی منداڵان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28