بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

زانكۆی سلێمانی لە پلەی یەكەمدایە


پێگەی وێبۆمێتریكس بڵاویكردەوە، لە سەر ئاستی زانكۆكانی هەرێمی كوردستان، زانكۆی سلێمانی لە رووی گەڕانی زانستییەوە لە پلەی یەكەمدایە، لەسەر ئاستی عێراقیش لە پلەی پێنجەمدایە.
بەپێی نوێترین راپۆرتی پێگەی (Webometrics)، بۆ جارێكی تر زانكۆی سلێمانی لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان یەكەمە و لەسەر ئاستی عێراق لە پلەی پێنجەمدایە، لەسەر ئاستی جیهانیش چەندین پلە چوەتە پێشەوە و بەراورد بە ساڵی رابردوو ئاستی بەرزبووەتەوە.
وێبۆمێتریكس لەنوێترین راپۆرتی ئەمساڵیدا ریزبەندییەكەی كردوە و تێیدا بەپێی زۆریی سایتەیشن (citation)ی مامۆستایانی زانكۆكان ریزبەندیی بۆ زانكۆكان كردوە و تێیدا هاتووە كە زانكۆی سلێمانی (45231) سایتەیشتنی هەبووە ‌و ئەوەش هۆكاری سەرەكی بوە بۆ بەرەوپێشچونی زانكۆی سلێمانی.
سایتەیشن واتە مامۆستایانی ئەو زانكۆیە لە (Google Scholar) توێژینەوەكانیان لەو ساڵەدا زۆرترین گەڕانی بۆ كراوە و كەسانی تر بۆ وەرگرتنی زانیاریی بۆ توێژینەوەكانیان، وەكو سەرچاوە توێژنەوەی بڵاوكراوەی ئەو مامۆستایانەیان لە گۆگڵ سكۆلار وەرگرتوەو لە توێژینەوەكانیاندا بەكاریانهێناون.
ریزبەندی وێبۆمێتریكس لەلایەن ئەنجومەنی باڵای توێژینەوەی زانستیی سەر بە وەزارەتی خوێندن و توێژینەوەی ئیسپانیا، ساڵانە هەڵسەنگاندن بۆ زانكۆكانی جیهان دەكات و پشت بە گەڕانە زانستییەكانی سەر تۆڕی جاڵجاڵۆكەیی ئینتەرنێت دەبەستێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17