بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

دەروازەی شەقامی مەولەوی دەكرێتەوە


لە رێوڕەسمێكدا و بە بۆنەی یادی راپەڕینی شاری سلێمانییەوە، دەروازەی شەقامی مەولەوی (دەروازەی پایتەختی رۆشنبیریی كرایەوە، پارێزگاری سلێمانیش پیرۆزبایی یادی راپەڕینی لە شاری سلێمانی و خەڵكی كوردستان كرد.
ڕۆژی سێشەممە 7/3/2023، هاوكات لەگەڵ یادكردنەوەی راپەڕینی پڕشكۆی شاری سلێمانی و دەوروبەریدا، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە یاوەریی ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و خەڵكی شاری سلێمانی، بەشدارییكرد لە مەراسیمی كردنەوەی دەروازەی شەقامی مەولەویدا، كە لەلایەن دوكاندارانی گوزەرەكەوە كرایەوە.
لە وتەیەكدا پارێزگاری سلێمانی پیرۆزبایی راپەڕین و ئازادكردنی شاری سلێمانی و كوردستانی لە خەڵكی جوامێری سلێمانی و كوردستان كرد، سوپاسی بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەكەمی عێراقی كرد، كە دڵسۆزانە ئەركی تەواوی نوێكردنەوەی ئەو دەروازەیەی لەئەستۆگرت، سوپاسی هەموو ئەو كەس و دامەزراوە و لایەنانەشی كرد، كە بەخەمی پاراستنی پەروەردە و كولتور و ئابووریی ڕەوای ئەم وڵاتەوەن.
پارێزگاری سلێمانی جەختیشی لەسەر بەهای یەكبوون و تەبایی خەڵكی كوردستان كردەوە، كە نهێنیی هەموو سەركەوتنەكانی خەڵكی كوردستانە.
دەروازەی شەقامی مەولەوی لەسەر شێوازی پێشووتری شاری سلێمانی و بە بەردەی تەوێڵە ڕازێنراوەتەوە و لەسەر دەستی وەستا و شارەزایانی خۆماڵی دروست كراوەتەوە، كە دیمەنێكی جوان و شارستانیی ‌و سەرنجڕاكێش دەدات بە دەروازەی پایتەختی رۆشنبیریی.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09