بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ئیتاڵیا لە هاوكارییەكانی بۆ سلێمانی بەردەوامە


شاندێكی ئیتاڵی سەردانی سلێمانی دەكەن و لە رێوڕەسمێكدا پارێزگاری سلێمانی سوپاسی حكومەت و گەلی ئەو وڵاتە دەكات لە بەرامبەر هاوكارییەكانیان بۆ شاری سلێمانی.
ڕۆژی سێشەممە 14/3/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازییكرد لە بەڕێزان میشیل كامیرۆنا كونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لە هەرێمی كوردستان و دەیڤید ڤیدیێرا نوێنەری ڕێكخراوی UNDP لە عیراق و ڤێدریكۆ گۆری جێگری سەرۆكی شارەوانی شاری فێڵكۆس ئومبریای ئیتاڵیا و تیمی هاوڕێیان.
لە ڕێوڕەسمێكدا بەئامادەبوونی بەڕێزان (ئەحمەد عەلی) جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی و بەڕێوەبەرێتییەكانی پلان و ئەندازەی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەر و ئەندازیارانی بەڕێوەبەرێتیی ئاوی سلێمانی، كۆی چالاكییەكانی پڕۆژەی هاوتایی نێوان شاری سلێمانی و شاری فێڵكۆس ئومبریای ئیتاڵیا خرانەڕوو، كە كۆی پڕۆژەكان بەبەهای چوارسەد و نەوەد و پێنج هەزار دۆلار لەسەر داوا و پێشنیازی پارێزگاری سلێمانی جێبەجێكراون و ئەم بوارانەیان لەخۆگرتووە:
-  كڕینی سێ تەنكەری ئاو، بە بڕی (208.000) یۆرۆ.
-  كڕینی پارچەی یەدەك (سپێر پارت)ی سەرەتایی چاكردنەوەی تەنكەری ئاو، بە بڕی (29.000) یۆرۆ.
-  ئەنجامدانی دوو خولی ڕاهێنان و ئاڵوگۆڕی زانیاریی لە نێوان تیمی شارەزای هەردوو شارەكە لە ماوەی پێنج رۆژ لە دووجاردا.
-  سەردانی مەیدانیی تیمی نوێنەری هەروو شارەكە بۆلای یەكتر.
-  پەیوەندیی درێژخایەنی زانستیی و كولتووریی نێوان كۆلێژی ئەزمڕی بەهرەداران و ئامادەییەكی شاری ئومبریای ئیتاڵیا لەبواری ژینگە و پاراستنی ئاودا.
-  كڕینی كۆمپیوتەر و داتاشۆ بۆ ئامادەییەكی دەرەوەی شاری سلێمانی كە خوێندكاری ئاوارە و گوندنشین لێی سوودمەند دەبن.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانینی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە حكومەت و خەڵكی ئیتاڵیا و بەتایبەتی كونسوڵخانەی ئیتاڵیا و سەرۆكایەتیی شارەوانیی شاری فێڵكۆس ئومبریای ئیتاڵیی كرد، كە وەك یەكێك لە شارەوانییەكانی ئەو وڵاتە لەچوارچێوەی فیدراسیۆنی شارەوانییەكانی ئیتاڵیادا لەگەڵ شاری سلێمانیدا بۆ چەند ساڵێك بەردەوامن.
دوای ئەوەی كونسوڵخانەی ئیتاڵیا و سەرۆكایەتیی شارەوانیی شاری فێڵكۆس ئومبریای ئیتاڵیی و ڕێكخراوی UNDP لە عیراق، سێ تەنكەری ئاویان ڕادەستی پارێزگای سلێمانی كرد، لە مەراسیمێكدا لەلایەن بەڕێز جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ كاروباری هونەریی، ڕادەستی بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی كران بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

گه‌رمیان، كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی به‌رهه‌مهێنانی خۆراك
2025-12-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ناوه‌ندی تیمی كلتوری كوردی نیۆرك
2025-12-16
ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین
2025-12-15
ڕێوڕه‌سمی شه‌هیدانی ژینگه‌پارێزانی كوردستان
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2025-12-15
پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04