بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

عێراق رێڕەوی نوێ بۆ فڕۆكەخانەی سلێمانی دەدۆزێتەوە


وەفدێكی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات و لەگەڵ پارێزگار و بەرپرسانی ئەمنیی ‌و ئیداریی پارێزگاكە كۆدەبێتەوە، جەختیش دەكاتەوە لەوەی، حكومەتی ئیتیحادیی هەموو هەوڵێك دەدات بۆ كردنەوەی رێڕەوی فڕۆكەخانەی سلێمانی و رێگریكردن لە هەر هەڕەشەیەك، كە مەترسی لەسەر فڕۆكەخانەكە دروست بكات.
ڕۆژی دووشەممە 10/4/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، بەئامادەبوونی بەڕێزان ئەندامانی لیژنەكانی ناوخۆ و پێشمەرگەی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتیی دەزگای ئاسایشی هەرێمی كوردستان و بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆكەخانە، پێشوازییكرد لە بەڕێزان عەباس زاملی سەرۆكی لیژنەی ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و لیژنەی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، كە بەمەبەستی لێكۆڵینەوە لەبارەی داخستنی ئاسمانی توركیا بەڕووی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی و هێرشی ئاسمانیی ئەمدواییە بۆ سەر سنوری فڕۆكەخانەكە هاتبوونە سلێمانی.
لە كۆبوونەوەیەكدا بەڕێز سەرۆكی وەفدی باڵای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەركۆنە و ناڕەزایی ڕەسمیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی بەرامبەر بەو هێرشانە ڕاگەیاند، سڵاوی بەڕێزان سەرۆك و جێگر و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقیشی گەیاندە پارێزگاری سلێمانی و دوای لێكۆڵینەوەیان بڕیاریاندا، ڕاپۆرتی خۆیان سەبارەت بەو دوو بابەتە ئاراستەی سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و حكومەتی ئیتیحادیی و وەزارەتی دەرەوەی عێراق بكەن و كاری جدیی بكەن، بۆ كردنەوەی ڕێڕەوی فڕۆكەخانەی سلێمانی و ڕێگریكردن لە دووبارەبوونەوەی هێرشی سەربازیی بۆ سەر دامەزراوەیەكی مەدەنیی وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی.
دواتر لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا ئامانجی سەردانەكەیان خستەڕوو، لای خۆیەوە پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، هێرشكردنە سەر فڕۆكەخانەی سلێمانی، پێشێلكردنی سەروەریی تەواوی خاكی عێراق و هەرێمی كوردستانە، سوپاسی وەفدی میوانیشی كرد و ئامادەیی پارێزگای سلێمانیی پیشاندا بۆ هەر جۆرە هەماهەنگییەك كە لە بەرژەوەندیی گشتیی ‌و هاووڵاتیاندا بێت.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28