بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پەروەردەی كوردستان بەشداریی لە هەڵسەنگاندنێكی نێودەوڵەتیدا دەكات


هەرێمی كوردستان بۆ یەكەمجار و بە شێوەیەكی سەركەوتووانە، بەشداریی لە هەڵسەنگاندنی تیمسی نێودەوڵەتیدا دەكات، كە لە یەك كاتدا لە 66 دەوڵەتی جیهاندا بەڕێوەدەچێت.
ڕۆژی یەكشەممە 16/4/2023، هەڵسەنگاندنی تیمسی نێودەوڵەتی لە (166) قوتابخانە لە سەرتاسەری هەرێمی كوردستان ئەنجامدرا ‌و بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەریی ژمارەیەك بەرپرسی پەروەردە، سەردانی هۆڵی هەڵسەنگاندنی تیمسی نێودەوڵەتییان كرد، كە لە قوتابخانەی رەئوفی عەلی ئەفەندی بنەڕەتی بەڕێوەچوو.
بەگوێرەی راگەیەنراوێكی پەروەردەی سلێمانی، هەڵسەنگاندنەكە لە قوتابخانەكانی سنوری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی سلێمانی بەسەركەوتوویی ئەنجامدراوە، كە لە هەمان كاتدا لە زیاتر لە 66 دەوڵەتدا هەمان پرۆسە بەڕێوەچووە، پەروەدەی هەرێمی كوردستان‌ بۆ یەكەمجارە بەشداریی لە هەڵسەنگاندنی تیمس (TIMSS)دا دەكات.
هەڵسەنگاندنی ( تیمس - TIMSS) چییە؟
كۆمەڵەی نێودەوڵەتی بۆ هەڵسەنگاندنی دەستكەوتە پەروەردەییەكان كە بە (IAE) ناسراوە ‌و كۆمەڵەیەكی سەربەخۆیە و ئۆفیسی سەرەكیی لە هۆڵەندایە، لە ساڵی 1995وە هەر چوار ساڵ جارێك هەڵسەنگاندنێكی گشتگیر ئەنجامدەدات، تیایدا ئاراستە جیهانییەكان سەبارەت بە پرۆگرامی بیركاری و زانست هەڵدەسەنگێنن، وەك پێوەرێك بۆ دیاریكردنی ئاستی سیستمی پەروەردە و فێركاری، تیمس هاوكاری بڕیاربەدەستان و مامۆستایان دەبێت سەبارەت بەكارایی شێوازەكانی فێربوون و ژینگەی فێركاری.
تیمس یەكێكە لە پێشكەوتوترین هەڵسەنگاندنەكان ‌و هەرێمی كوردستانیش یەكەمجارە بەشدار دەبێت و رۆژانی (15 هەتا 17)ی ئەم مانگە لە پرۆسەكەدا (4503) قوتابی بەشدار بوون، هاوكات (166) بەڕێوەبەر و (166) بەڕێوەبەری هەڵسەنگاندن و (166) راپرسیی قوتابخانە و (332) راپرسیی مامۆستایانی بیركاری و زانست و  (332) مامۆستای چاودێر، كە پسپۆڕییان بیركاری و زانست نەبووە بەشدار بوون، هەروەها (4503) خێزان بەشدار بوون لە ڕاپرسیی دایكان و باوكاندا، هەموو ئەو ناوەندانەی خوێندن و داتایانەش هیچیان وەزارەتی پەروەردە دەستنیشانی نەكردون، بەڵكو وەزارەت تەنها داتای ناوی قوتابخانەكانی خستوەتەتە بەر دەست لایەنی تایبەتمەندی دەرەكی و ئەوان بڕیاریانداوە، لە چ قوتابخانەیەك ئەو هەڵسەنگاندنانە دەكەن.
بۆ یەكەمجارە هەرێمی كوردستان بەكۆدی (KRD) بەشدارە لە پرۆسەیەكی گرنگی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتیدا، كە چەندین وڵات لە كیشوەركانی ئەوروپا ‌و ئەمریكا و ئاسیا ‌و ئەفریقیا بەشدارن و گرنگیی پێدەدەن، بڕیاریشە مانگی دیسەمبەری ساڵی داهاتوو راپۆرتی دەرئەنجامی هەڵسەنگاندنەكان ڕابگەیەنرێت و بدرێنەوە بە بەشداربوان.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05
په‌نجا و شه‌شه‌مین ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌جوانه‌كانی كورد به‌ڕێوه‌چوو
2026-01-05
سلێمانی ،كردنه‌وه‌ی پڕۆژه‌ی شاری كتێب
2026-01-05
سلێمانی، له‌ ڕۆژی ئاڵادا
2025-12-22