بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

یەكەمین دیداری زانستیی عەبدوڕەقیب یوسف بەڕێوەدەچێت


یەكەمین دیداری زانستیی عەبدوڕەقیب یوسف بەڕێوەدەچێت ‌و خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشرێت بە مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف، لەبەرامبەر ئەو خزمەتە زۆرەی كە بە سلێمانیی ‌و كوردستانی كردوون.
ڕۆژی یەكشەممە 21/5/2023، د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، لە هۆڵی كۆماری كوردستانی كۆلیژی زانستە مرۆڤایەتییەكانی زانكۆی سلێمانی، بەشدارییكرد لە دیداری یەكەمی زانستیی مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف بۆ شوێنەوار و كەلەپوور، كە دامەزراوەی كەریمی عەلەكە بە هاوبەشیی بەشی شوێنەواری زانكۆی سلێمانی ڕێكیانخستبوو.
لە میانی دیدارەكەدا، كە ژمارەیەكی زۆر لە بەرپرسانی حكومیی ‌و كەسایەتیی ‌و ئەكادیمیستەكان بەشدار بوون، ژمارەیەك چالاكیی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون، چەندین خەڵاتیش بەخشران بە مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف، وەكو رێز و وەفایەك بۆ ئەو خزمەتە زۆرەی كە لە بواری شوێنەوار و كەلەپووردا، پێشكەشی سلێمانی ‌و كوردستانی كردوون.
پارێزگاری سلێمانی لە وتەیەكدا، لە ڕۆڵ و هەوڵ و هیممەت و بایەخ و پرۆژەكانی مامۆستای بەڕێز عەبدوڕەقیب یوسف و بەهای شوێنەوار و كولتور دوا و خەڵاتی تایبەتی ڕێزلێنانی پارێزگای سلێمانیی پێشكەش بە بەڕێزیان كرد.
مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف یەكێكە لە شوێنەوارناس ‌و نوسەر ‌و مێژوونوس ‌و رۆژنامەنووسە ناودارەكانی كوردستان ‌و لە ماوەی ژیانیدا خزمەتێكی زۆری بە ئەدەب ‌و كولتووری كوردی كردووە ‌و دانەر نوسەر ‌و ئامادەكاری هەزاران كتێب ‌و لێكۆڵینەوە ‌و وتار ‌و بەڵگەنامەی مێژووییە.
دەتوانن لە رێگەی ئەم ماڵپەڕە تایبەتەوە، بە تەواوی بەرهەمەكانی مامۆستا عەبدوڕەقیب یوسف ئاشنا ببن:

https://abdulraqib.net/

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09