بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خۆت لە خۆڵبارین بپارێزە


فەرمانگە تەندروستییەكان و پسپۆڕانی ژینگە هۆشداریی دەدەن سەبارەت بە كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵبارین، پسپۆڕێكی تەندروستیش داوا لە هاووڵاتیان دەكات، لە ناو ماڵ و سەر كارەكانیان بە باشی خۆیان بپارێزن.
بە هۆی گۆڕانكارییەكانی كەشوهەواوە ناوچەی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست رووبەڕووی وشكبونەوەی زەویی ‌و بەبیابانبوون بووەتەوە و ساڵانە چەندین شەپۆلی خۆڵبارین روو لە ناوچەكە دەكەن، هەرێمی كوردستان ‌و عێراقیش پشكێكی زۆری شەپۆلەكانیان بەردەكەوێت.
فەرمانگە تەندروستییەكان و پزیشك ‌و پسپۆڕانی بوارەكانی تەندروستیی مرۆڤ رێنماییكان دەكەن، كە پێویستە لە كاتی شەپۆلی خۆڵبارین و دروستبوونی هەر جۆرە تۆز و خۆڵێكدا لە ناوچەكەت، ڕەچاوی ئەم هەنگاوانەی خوارەوە  بكەیت:
 خۆڵبارین  كاریگەریی ڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستیی هاووڵاتیان دەبێت، چونكە هەڵمژینی ئەو هەوایەی تەپ و تۆزی تێكەڵ بووە،  بە شێوەیەكی گشتی بۆ تەندروستیی مرۆڤ باش نییە و پێویستە  هاووڵاتیان لە كاتی خۆڵباریندا چەند ڕێنماییەكی تەندروستی جێبەجێ بكەن، بە مەبەستی پاراستنی خۆیان و دەوروبەریان، چونكە خۆڵبارین ئەم كاریگەرییانەی دەبێت:
یەكەم: دەبێتە هۆی هەستیاریی  واتە (حەساسیەت) بۆ بینایی و  پێڵوی چاوەكان سوردەبنەوە و توشی خوران دەبن.
دووەم:  هەستیاریی بۆ لوتی مرۆڤ دروست دەكات، بە تایبەت ناوپۆشی لوت سور دەبێتەوە ‌و تووشی هەوكردن دەبێت، بەوەش گیرانی لوت دروست دەبێت و كەسەكە تووشی تەنگەنەفەسی دەبێت.
سێهەم: فشاری خوێن و خوێنبەربوون و هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست زۆر جار دەرئەنجامی خۆڵبارینە و كاریگەریی نێگەتیڤ دروست دەكات لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، بە تایبەت كەسانی بەتەمەن و نەخۆش ‌و منداڵان.
چوارهەم: ئەو كەسانەی تەنگەنەفەسن یاخود تووشی ڕەبۆ بوون، لەگەڵ روودانی خۆڵباریندا، حاڵەت و نیشانەكانیان تێدا زیاد دەكات و مەترسییان لەسەر دروست دەبێت.
پێنجهەم:  زۆرجار خۆڵبارین دەبێتە هۆی خورانی پێست و سوربوونەوە، وە هەندێك كاتیش دەبێتە هۆی زیادبوونی حاڵەتەكانی نەخۆشیی ئێكزیما.
شەشهەم: خۆڵبارین كاریگەریی خراپ لەسەر كۆئەندامی هەناسەدان و سییەكان دروست دەكات، بۆیە كەسی تووشبوو حاڵەتەكانی كۆكە و پژمینی زیاد دەكات، چونكە دەنكۆڵەكانی ئەو خۆڵەی هەڵدەمژرێت، هەڵگری میكرۆب و بەكتریان.
د. یاداشت صالح محەممەد پزیشكی پایەبڵندی هەناوی، بە سایتی پارێزگای سلێمانیی راگەیاند: خۆڵبارین كاریگەریی خراپی لەسەر تەندروستیی مرۆڤ هەیە ‌و پێویستە لە كاتی دروستبوونی خۆڵباریندا، رێگاچارەی خێرا بگیرێتەبەر، بۆ رێگرتن لە كاریگەرییەكانی و پاراستنی تەندروستیی هاووڵاتیان، بە تایبەت ئەو كەسانەی كە نەخۆشیی درێژخایەنیان هەیە.
پێویستە لە كاتی خۆڵباریندا چی بكرێت؟
سەرەڕای كاریگەرییە خراپەكانی خۆڵبارین لەسەر تەندروستیی مرۆڤ، چەند ڕێگایەكی خۆپارێزییش هەن، كە پێویستە هاووڵاتیان رەچاوی بكەن و خۆیان بپارێزن:
یەكەم: داخستنی دەرگا و پەنجەرە و پاككردنەوەی شوێنی خۆڵبارین، بە تایبەت بۆ ئەو كەسانەی كە لەگەڵ منداڵ ‌و خێزانەكانیان لە ماڵەوەن.
دووەم: لە كاتی چونەدەرەوەدا دەمامك ببەسترێت و ئەگەر خۆڵبارینەكە زۆر بوو، بە زوویی دەمامك بگۆڕدرێت، بۆ ئەوەی هەوای پاك هەڵبمژرێت.
سێهەم: پێویستە ئەو دەرگا و پەنجەرانە لەسەر دەرەوەی ماڵن، بە باشی دابخرێن و رێگە نەدرێت خۆڵ دزەبكاتە ناو ماڵ و ژوورەكان.
چوارهەم: زۆر خواردنەوەی ئاو و شلەمەنییەكان، بەتایبەت لە كاتی شۆفێریكردندا، وە لە كاتی چونە دەرەوەدا هەوڵبدرێت هەوای ناو ئۆتۆمبێل بكرێتەوە و سەرەتا بۆ ماوەی كەمتر لە خولەكێك بەشێكی جامەكانی ئۆتۆمبێل بكرێنەوە ‌و هەوای ناو ئۆتۆمبێل بگۆڕدرێت، دواتر جامەكان دابخرێن.
پێنجهەم: لە كاتی خۆڵباریندا، خواردن و خواردنەوەی میوە و سەوزە و شلەمەنییەكان زیاد بكرێت.
 شەشهەم: تێكەڵنەبوونی هاووڵاتیان و مامەڵەنەكردنیان لەگەڵ سەگ و پشیلە و ئاژەڵەكان، چونكە تۆز و خۆڵی فەرووی ئاژەڵەكان كێشە بۆ مرۆڤ دروست دەكات.
حەوتهەم: لە كاتی بوونی هەر حاڵەتێكی نەخوازراودا هاووڵاتیان دەتوانن پەیوەندیی بە هێڵی گەرمی تەندروستییەوە بكەن بە ژمارە (122)، كە هیچ تێچوویەكی نییە ‌و تیمە تەندروستییەكان بەخێرایی بەهانایانەوە دەچن.
بە وتەی د. یاداشت صالح، باشترین بژاردە بۆ خۆپارێزیی لە كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی خۆڵبارین ئەوەیە، هاووڵاتیان خۆیان بپارێزن و بە كەمیی بچنە دەرەوەی ماڵەكانیان، ئەوانەشی كە دەوامیان هەیە یاخود كار دەكەن، رێنماییە تەندروستییەكانی سەرەوە پەیڕەو بكەن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17
جێگری پارێزگاری سلێمانی خەڵاتی پێشەنگی ئاشتی پێبەخشرا
2024-02-08
وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری لێخۆشبوون لەسزای دواكەوتنی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل دەردەكات
2024-02-07
رێكاری پێویست بۆ پرۆژەی هەژماری من لەسنووری پارێزگای سلێمانی دیاریدەكرێت
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی لەكونسوڵی گشتیی كۆریای باشوور دەكات
2024-01-24
پارێزگاری سلێمانی: سەركۆنەی هێرشەكانی سەر هەولێری پایتەخت دەكەین
2024-01-16
د.هەڤاڵ ئەبوبەكر بۆ دەستەیەك گەنجی ئەكادیمی: هاوكارو پشتیوانتان دەبین
2024-01-05
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر: پێویستە هەمووان پشتیوان و هاوکاری دادگاو دامەزراوە دادییەکان بن
2024-01-02
گەورەتـریـن بـازاڕی شار لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانی کرایەوەو دە رۆژ بەردەوامدەبێت 
2023-12-21
ژمارەیەك ژینگەپارێزو كرێكارو باخەوان خەڵاتی رێزلێنانیان پێدەبەخشرێت
2023-12-17
پارێزگای سلێمانی... رۆژی ئاڵا بەرز رادەگیرێت
2023-12-17
پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەسلێمانی پێنج سەد هەزار ناونیشانی لەخۆگرتووە
2023-11-25
له‌سلێمانی پێنجه‌مین پێشانگای كتێب ده‌كرێته‌وه‌
2023-11-22
پارێزگاری سلێمانی پرۆژەی دیوارەی بەردەوانیی سلێمانی دەكاتەوە
2023-11-18