بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگار پێشوازیی لە نوێنەری كارمەندانی كۆمسیۆن دەكات


شاندێك بە نوێنەرایەتیی سەرجەم كارمەندانی سەر بە كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، سەردانی پارێزگاری سلێمانی دەكەن، بە مەبەستی سوپاسكردنی پارێزگار، لە بەرامبەر هەوڵەكانی بۆ جێگیركردنی كارمەندانی كۆمسیۆن لە گرێبەستی كاتییەوە بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.
دوای ئەوەی د. هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی، بە هاوكاریی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و چەند كەسایەتییەكی دیكە، داواكاریی كارمەندانی كۆمسیۆنی گەیاندە سەرۆك وەزیرانی عێراق، رەزامەندیی درا لەسەر دامەزراندنی سەرجەم كارمەندانی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان لە تەواوی عێراقدا، لە گرێبەستی كاتییەوە بۆ گرێبەستی هەمیشەیی.
ڕۆژی یەكشەممە 25/6/2023، پارێزگاری سلێمانی لە دیوانی پارێزگادا، بەئامادەبوونی بەڕێز ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، پێشوازییكرد لە بەڕێزان نوێنەرانی سێ هەزار و بیست و حەوت كارمەندی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق لە سەرتاسەری عێراقدا، كە بەمەبەستی سوپاسكردنی پارێزگاری سلێمانی لەپای هەوڵە بەردەوامەكانی هاوشانی دەستەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و بەڕێز ڕێبوار ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگا لەو بوارەدا داویانە.
پێشتر پارێزگاری سلێمانی دۆسیەی هەموو ئەو بەڕێزانەی گەیاندبووە بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی حكومەتی عێراقی فیدراڵ، كە بەهەوڵی هەموان گرێبەستی كاتیی سەرجەم كارمەندانی كۆمسیۆن لە هەموو پارێزگاكانی عێراقدا بۆ گرێبەستی هەمیشەیی جێگیركرا.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پیرۆزبایی خۆی و پارێزگای سلێمانیی، پێشكەش بە بەڕێز سەرۆكوەزیران و كارمەندانی كۆمسیۆن و هەموو ئەوانە كرد، كە هەوڵی دڵسۆزانەیان لەو بوارەدا داوە.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

فێستیاڵی سولی فێست لەهەواری شار لەسلێمانی دەستپێدەكات
2026-06-18
پێنج ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-05-25
به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌یه‌ك دانرا
2026-05-19
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، سەردانی ئەکادیمیای سەربازیی قەڵاچوالانی کرد
2026-05-19
مه‌راسیمی دانانی به‌ردی بناغه‌ی قوتابخانه‌ی نوێی گوندی هه‌زارمێرد
2026-05-18
كونسوڵی ئێران سه‌ردانی پارێزگای سلێمانی ده‌كات
2026-05-18
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له‌ عێراق
2026-05-18
ڕۆژی زمانی كوردی به‌رز ڕاگیرا
2026-05-18
پەیامی پارێزگاری سلێمانی؛ بۆ کۆڕبەندی ئاشتیی و ئازادیی کۆمەڵایەتیی لە شاری ئامەد
2026-05-11
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پشتیوانی خۆی بۆ كه‌رتی وه‌رزش دووپاتكرده‌وه‌
2026-05-11
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ پاڵێوراوانی عێراق بۆ ئاژانسی بۆشایی ئاسمان
2026-05-11
كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای پاراستنی ژینگه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان
2026-05-05
وه‌فدی سیاسی عێراق سه‌ردانی سلێمانی ده‌كات
2026-05-04
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29