بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ڕێنمایی خۆپاراستن له‌ په‌تای سكچوون و ڕشانەوە


فەرمانگەی تەندروستیی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا، ئەو هۆكارانە دەخاتەڕوو، كە دەبنە هۆی سكچون و ڕشانەوە  لە وەرزی گەرمادا و داوا دەكات، هاووڵاتیان پابەندی رێنماییەكان بن، بۆ ئەوەی خۆیان ‌و دەوروبەریان بەدوور بگرن لە توشبوون .
بەگوێرەی راگەیەنراوەكە، پسپۆڕێكی تەندروستی ئاماژەی بەوەكردووە، بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما، هۆكاری سەرەكیی بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكەن، كە بەهۆیەوە ئاوی ناو جەستە و  كانزاكانی ناو خوێنی نەخۆشەكە لەوانەش (سۆدیۆم و پۆتاسیۆم) كەمدەبنەوە، بۆیە نەخۆشەكە هەست بە لاوازیی و بێهێزیی دەكات ‌و ناتوانێت چالاكییە جەستەیی و فیزیكییەكانی ئەنجامبدات.
ئەو پسپۆڕە روونیكردووەتەوە، بەرزبونەوەی پلەكانی گەرما، سكچون و ڕشانەوە لە وەرزی هاویندا زیاد دەكات ‌و منداڵ و گەورە تووش دەبن، بە هۆی بچوكیی و كەمیی كێشی منداڵەوە، مەترسی لەسەر ژیانی منداڵ زۆرتر دەكات.
هۆكارە سەرەكییەكانی سكچون و رشانەوە:
هەوكردنی گەدە و ریخۆڵە بە كۆمەڵیك ڤایرۆس، كە لە وەرزی هاویندا (لە گەرمادا) زۆر دەبێت.
ژەهراویبونی خواردن بە كۆمەڵیك بەكتریا، بە تایبەتی ئەو خواردنانەی باش ناكوڵێنرێن، یاخود ئەو خواردنانەی بە رێگەیەكی تەندروست هەڵناگیرێن.
زۆر خواردن و  خواردنی چەوریی و خواردنەوەی زۆری كحول، هۆكارێكی تری رشانەوە و سكچونن.
هەندێك دەرمان، بە تایبەتی دەرمانی دژە تەن، كە بۆ نەخۆشیی تر بەكاردێن، جاری واهەیە نەخۆشەكە دوچاری  سكچون و رشانەوە دەكەن.
گرنگترین پشكنین بۆ نەخۆشەكە:
پێوانەكردنی پەستانی خوێنی توشبوو، ژماردنی لێدانی دڵ لە یەك چركەدا، پشكنینی خوێن بۆ كانزاكانی خوێن و هەوكردن، پشكنین بۆ  پیسایی نەخۆشەكە بكرێت، بۆ دیاریكردنی جۆری هەوكردنەكە.
چارەسەر:
نەخۆشەكە هیچ نەخوات.
گێڕانەوەی ئاوی لەش و كانزاكانی نەخۆشەكە، بە پێدانی (مغەزی)، تایبەت لە رێگەی كانیۆلاوە.
هەوڵ بدرێت بۆ وەستانەوەی رشانەوە و سكچونەكە، بە دەرزیی و حەبی تایبەت.
هۆكاری هەوكردنەكە چارەسەر بكرێت.
ڕێنمایی و خۆپارێزیی لە نەخۆشییەكە:
یەكەم: شوشتنی دەستەكانت بە باشی، پێش ئامادەكردنی خواردن و دوای چوونە تەوالێت و پێش نان خواردن؟
دووەم: سەوزە و میوە بە باشی بشۆرێتەوە، بە ماددەی پەرمەنگەناتی پۆتاسیۆم.
سێهەم: خواردنی سەر عەرەبانە و دەستگێڕەكان مەترسیدارن و پێویستە هاووڵاتیان خۆیانی لێ‌ بپارێزن.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لەیەکەمین دیداری زانستیی نێودەوڵەتیی پەرستیاران و کارمەندانی تەندروستیی لە عیراق و هەرێمی کوردستان
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەڕێوڕەسمی چلەمین خولی دەرچووانی زانكۆی سلێمانیدا
2025-09-12
لەدیدارێکدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە کولتووریی و ئابوورییەکان کرا
2025-09-12
پارێزگای سلێمانی پشتیوانیی دیداری نێکست ستێپ بۆ هەماهەنگیی و ڕێپیشاندانی خوێندکارانی دواقۆناغی ئامادەییەکان دەکات
2025-09-12
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەیادی مەولود
2025-09-12
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە جەمال مەلا سەعید، خاوەن ئیمتیازو سەرنووسەری گۆڤاری پرسی کورد
2025-09-10
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لەدیداری شاندی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمریکیی عیراقیی
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە نیکۆلۆ فۆنتانا باڵیۆزی ئیتاڵیا لەعیراق و تۆماسۆ سانسۆن کونسوڵی گشتیی ئیتاڵیا لەهەرێمی کوردستان
2025-09-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە دیداری ناساندنی پڕۆژەی ڕێگای سەوز
2025-09-10
له‌ خزمه‌ت ژینگه‌پارێزاندا
2025-08-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازی له‌ فیدراسۆنی جیهانی كرد
2025-07-20
سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28