بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ۆركشۆپێكی تایبەت بە مەترسییەكانی بومەلەرزە بەڕێوەچوو


بەڕێوەبەرایەتیی كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان لە پارێزگای سلێمانی، ۆركشۆپێكی تایبەت بە خۆئامادەكردنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی بومەلەرزە بەڕێوەبرد.
‎ڕۆژی دووشەممە 23/10/2023، لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی دیوانی پارێزگا و بە ئامادەبوونی باباڕەسوڵ غەفور، بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەكان، ۆركشۆپێكی تایبەت بە چۆنێتیی خۆئامادەكردن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەكانی بومەلەرزە لەلایەن فەرمانبەر (سازان صفا‌و محەمەد)، بە هاوكاریی فەرمانبەر زانیار جەزا عومەر ئەنجامدا.
لە سەرەتای ۆركشۆپەكەدا پێناسەیەكی پوختی بومەلەرزە كرا بە هەردوو جۆرەكانییەوە (سروشتیی و مرۆیی)، ئاماژە بە كاریگەرییەكان و پێوەرەكانی بومەلەرزە كرا، لەهەمان كاتدا باس لە جیاوازیی نێوان گوڕ و توندیی بومەلەرزە كرا.
باسیش لە هۆكار و چۆنێتیی دروستبوونی و  مێژووی پلەیتە تەكتۆنییەكان كرا، كە چۆن رۆڵیان هەیە لە دروستبوونی بومەلەرزەدا، وە پلانەكان و چەندین خاڵی گرنگ تایبەت بە چۆنێتیی خۆئامادەكردن بۆ كارەساتی بومەلەرزە (پێش ڕوودان، كاتی ڕوودان و دوای ڕوودانی) خرانەڕوو، بە شێوەیەكی چڕ باس لەو هۆكارە سەرەكییانە كرا، كە دەبنە هۆی ڕوودانی بومەلەرزە لە هەرێمی كوردستان و بە تایبەت شاری سلێمانی، ئاماژە بە چەندین ڕێگاچارەش كرا.
هەر لە ۆركشۆپەكەدا ئاماژە بە چەندین ڕێنمایی كرا و دواتر چەند نمونەیەك لە كارەساتەكانی بومەلەرزە لە جیهان و هەرێمی كوردستان و شاری سلێمانی خرانەڕوو، لە كۆتاییدا باس لە ئەركی هەریەكە لە هاووڵاتیان ‌و حكومەت كرا لە كاتی روودانی بومەلەرزەدا.

بۆ زانیاریی زیاتر لە بارەی كار ‌و چالاكییەكانی پارێزگای سلێمانی، دەتوانن لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان فۆڵۆمان بكەن ‌و نوێترین هەواڵ ‌و زانیاریتان بەدەست بگات، بەم ئەدرەسانەی خوارەوە:

https://twitter.com/SlemaniGov

https://www.linkedin.com/company/30141235/admin/

https://www.facebook.com/slemanigov/

https://www.instagram.com/slemani_governorate/

youtube.com/@slemanigov

https://t.me/slemanigov


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ شاندی فیدراسیۆنی جیهانی كورد
2026-02-02
دوو ڕۆژ پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-01-20
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی هاوبه‌شی ڕاوێژكاری بۆردی وزه‌ نوێكانی كۆماری چین
2026-01-19
مەراسیمی بڵاوکردنەوەی ڕاپۆرتی ڕەوشی ئازادیی ڕۆژنامەگەریی لە هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٥
2026-01-19
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ خێزانی نمونه‌یی بواری په‌روه‌رده‌ و فێركردن و پزیشكی دكتۆر ژیرۆم له‌ سویسرا
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ دیداری داھێنه‌رانی ئاینده‌دا
2026-01-12
پارێزگاری سلێمانی جه‌خت له‌سه‌ر خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان ده‌كاته‌وه‌
2026-01-12
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی پێشانگای هونه‌ری(ئه‌نفال،هێڵه‌كانی من یاده‌وه‌ریه‌كی زیندووه‌)
2026-01-12
ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی پڕ جەوهەری مەسیحییەکانی شاری سلێمانی
2026-01-12
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ ڕۆژی قوربانیه‌ هاوبه‌شه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران
2026-01-06
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ كونسوڵی گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان
2026-01-06
بڵاوکردنەوەی کتێبی چیرۆکی وێنەیی مناڵان (زارا لە ناو قوتووەکەیدا)
2026-01-05