بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی بەشداری كرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێرینی جەمال نەبەز


ئێوارەی ڕۆژی 11-10-2025، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە هۆڵی شەریف پاشای خەندان لە ناو تەلاری پارێزگای سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراقی فیدراڵ، بەشداریکرد لە مەراسیمی خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز؛ خولی ڕۆماننوس و ڕوناکبیر مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد، کە بەسەرپەرشتیی بەڕێز خاتوو نیعمەت تۆفیق مەحمود، لەلایەن ڕێکخراوی ڕۆشنبیریی جەمال نەبەزەوە، بە پشتیوانیی پارێزگاری سلێمانی و دەزگای میدیایی کوردسات و چاپەمەنیی کارۆو کارە شایستەکانی خاتوو شاناز جەمال و سکای دیزاینەوە؛ ڕێکخرابوو.

تیایدا خەڵاتی قەڵەمی زێڕینی جەمال نەبەز بۆ ساڵی ٢٠٢٥ بەخشرایە نوسەرو توێژەرو ئەکادیمیی کوردستان و جیهان بەڕێز پرۆفیسۆر دکتۆر حەمید بۆزئەرسەلان.

هەروەها تیپی مۆسیقای کەرکوک؛ چەند بەرهەمێکی هونەریی ناوازەیان پێشکەشکرد.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ سه‌رۆكی ده‌زگای به‌یتی حیكمه‌ی وڵاتی چین
2026-02-02
سلێمانی. كردنه‌وه‌ی گه‌وره‌ترین پێشانگای دارتاشی
2026-02-02