بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن


ئەمشەو، هەولێر، بەشداریمانکرد لە مەراسیم و دیداری ڕاگەیاندنی کۆمەڵەی شورای مەزن، لە دیدارەکەدا بەڕێزان باڵیۆز دکتۆر محەمەد سابیرو فەللاح مستەفا؛ بە سەرۆکانی فەخریی کۆمەڵەی شورای مەزن و، دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر و دەستەبژێڕێکی دیارو چالاک بە ڕاوێژکاری کۆمەڵەی شورای مەزن؛ بۆ دوو ساڵی ئایندە؛ دیاریکران.

پارێزگاری سلێمانی وتاری فەرمیی پارێزگای سلێمانی پێشکەشکرد:

بەناوی خوای گەورەی میهرەبان

بەڕێزان؛ لیو جیون کونسوڵی گشتیی کۆماری میللیی چین لە هەرێمی کوردستانی عیراقی فیدراڵ و تیمی کونسوڵخانەو، هەموو بەشداربووانی دیداری دۆستایەتیی و هاوکاریی و هەرەوەزیی؛ کۆمەڵەی شورای مەزن.

بەناوی خۆم و پارێزگای سلێمانییەوە، وەک یەکێک لە ئێوەی بەڕێز کە لە دوو سەردانی فەرمیدا؛ لەسەر میوانداریی شایستانەی بەڕێزان شی جین پینگ سەرۆکی چین و، وەزارەتی دەرەوەو باڵیۆزخانەو کونسوڵخانەی چین لە عیراقی فیدراڵ و هەرێمی کوردستان، لە ساڵانی ٢٠١٨ و ٢٠٢٥دا، سەردانی ئەو وڵاتەمانکردووە؛ سوپاس و پێزانینی خۆمان پێشکەش بە میللەت و حکومەتی چین و هەموو ڕێکخەران و پشتیوانان و ڕێبەرانی ئەو سەردان و دیدارانەو، ئەم دیدارە بەهادارەی ئەمڕۆش دەکەین.

پیرۆزبایی تەواوبوونی سەرکەوتووانەی چوارەمین پلینۆمی بیستەمین کۆمیتەی ناوەندیی پارتی کۆمۆنستی چینیی؛ دەکەین.

کوردستان؛ وەک یەکێک لە کۆنترین شوێنەوارە شارستانییە بەردەوامەکانی دنیا، مێژوویەکی دێرین و قوڵی لەگەڵ شارستانێتیی کۆن و نوێی چیندا هەیە، لە ئێستاشدا کە کۆماری میللیی چین؛ بە دیدو پەیام و کردەو ستراتیژێکی پتەوو بەهێزی ئابوریی و کۆمەڵایەتیی و کلتورییەوە، نەخش و کاریگەریی دۆستانەو دوولایەنانەو هاوسەنگانەو هەرەوەزییانەی دور لە دیدی داگیرکاریی و قۆرخکاریی و خۆسەپێنیی؛ لەسەر ئاستی ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتیی هێناوەتەکایەوە؛ شایانی ئەوەیە کە هەمووان پردو پەیوەندییەکانی خۆیان لەگەڵ ئەم وڵاتەدا؛ فراوانترو گشتگیرترو بەهێزتر بکەن.

بەهێزیی پەیوەندییەکان سەقامگیریی گشتیی و ئاسایش و ئابورییەکی پارێزراوو گەشەکردوو بە گەشەکردنێکی سەرتاپاگیریی بەردەوام؛ دەهێنێتەکایەوە.

دەرفەتی پەرەپێدان و ئاوەدانیی و بوژانەوەی ئابوریی سەوزو ئاسودەیی کۆمەڵگایی و ئارامیی و متمانەبەخۆبوونی تاک لە کۆمەڵگاکاندا؛ فەراهەمدەکات.

داهێنان و پێداویستیی و زانیارییەکان لەگەڵ هەموو جیهاندا بەشدەکات و جوڵەی سروشتیی دەخاتەوە ناو ڕێڕەوی بازرگانیی دووئاراستەو بەیەکگەیاندنی میللەتان و بەیەکگەیشتنی دەوڵەتان و باشکردن و چاکردن و جوانکردنی جۆری ژیانی سەردەمیانەی خەڵک لەسەر بنەمای یەکترتەواوکردن پەرەپێدەدات.

زانین و زانیاریی و زانست و داهێنان و تەنکیک و تەکنۆلۆژیاو زیرەکیی دەستکردو ڕۆبۆتینگ؛ دەخاتە خزمەتی مرۆڤ و بەهامرۆڤایەتییە هاوبەشە باڵاکانەوە، بۆ مرۆڤ، لە پێناوی مرۆڤدا، لەگەڵ مرۆڤدا، زۆری ژمارەی دانیشتوان لە ئاڵنگارییەوە بۆ دەرفەت دەگۆڕێت و، پەیوەندییەکی لۆژیکیی لە نێوان جوڵەو بۆشایی و پێداویستییەکاندا؛ دەخوڵقێنێت.

پەروەردە، کلتور، ژینگە، ئابوریی، ئاسایش؛ دەخاتە خزمەتی گەشەپێدانی تاک و کۆمەڵگاوە، جیاوازیی چینایەتیی و بێکاریی و قۆرخکاریی و خۆپەرستیی و پاوانخوازیی؛ کەمدەکاتەوەو، جیاوازیی نێوان شارو لادێ ناهێڵێت و مرۆڤ دەکاتەوە بە دۆستی سروشت و هەنگئاسا شانەکان پڕ دەکات لە شیلەو، ئاوریشمئاسا تاڵی هەوداکانی بەنەرمیی و بەهێزیی و باریکیی و پتەوی دەچنێت، کە هەموو ئەمانە بەشێکی سەرەکین لە ئامانجە بەشکۆکانی ئێمەش لە وڵات و شارو دێهاتەکانی خۆماندا.

ئەمڕۆ، لێرەین بۆ ئەوەی بەیەکەوە ئاشتیی و ئاسایش و ئابوریی و گەشەی کۆمەڵایەتیی و ئەزموون و زانست و تەکنیک و دیدو پەیام و کردەکانمان؛ لە پێناوی ئێستاو ئایندەیەکی باشتردا؛ هاوبەش بکەین.

دەخوازین ئەم دیدارانە بەردەوام بن، ئاشتیی و ئاوەدانیی و سەقامگیریی و ئابورییەکی لەنگەرگرتوو؛ هەموو جیهان بگرێتەوە.

وەک پارێزگای سلێمانیش؛ ئەو پەیوەندیی و لێکتێگەیشتنە هاوبەشە مێژووییەی لە نێوان شاری ییوو و سلێمانیدا مۆرمانکردووە، مەبەستمانە بەکرداریی؛ جێبەجێی بکەین و، پەرەی زیاتری پێبدەین، تا لەسەر هەموو سێکتەرو ئاستەکان؛ بەرجەستەیان بکەین.

ئێمە لە ئەمڕۆوە؛ لەسەر پێشنیازو دەستپێشخەریی بەڕێزان کونسوڵ و کونسوڵخانەی چین، وەک ڕاوێژکاری کۆمەڵەی شورای مەزن؛ لەگەڵتان دەبین.

ئێوەش شادو سەرفرازو سەرکەوتووبن.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

پارێزگاری سلێمانی، بەشداریکرد لە مەراسیمی نۆیەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی کوردستاندا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،پێشوازیكرد له‌ هاوسه‌رۆكی شاره‌وانیه‌كانی باكوری كوردستان
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ ڕاوێژكارانی هێزی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا
2025-12-09
پارێزگاری سلێمانی ،به‌شداریكرد له‌ دیداری ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌ی شورای مه‌زن
2025-12-09
سلێمانی، 16 ڕۆژی چالاكی دژی توندوتیژیی له‌سه‌ر بنه‌مای كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕێوه‌چوو
2025-12-09
سلێمانی ، كردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری هه‌ردیدا
2025-12-09
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەتیمی پارێزگای سلێمانی بەشدار لەشاندی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی سوید
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی  لەپێشانگای نێودەوڵەتیی سلێمانیدا بەشداریکرد لە کردنەوەی پێشانگای (لەعیراق دروستکراوە)
2025-12-04
 د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لەبەڕێز کریستۆفەر بۆوم باڵیۆزی کەنەدا لەعێراق
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پێشوازیکرد لە سەرکەوت زەکی ئەندامی مەکتەبی سیاسی (ی.ن.ک)
2025-12-04
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لەبەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات
2025-12-04
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر سەردانی چەند ناوەندو وێستگەیەکی دەنگدانی تایبەتی لەسنووری پارێزگای سلێمانی کرد
2025-11-10
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیکرد لە دارەوان حاجی حامید نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەوڵاتی ئیسپانیا
2025-11-10
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر بەشداریکرد لە دیداری SULI'S MED EXPO
2025-11-10