بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگا و رێكخراوەكانی سەر نەتەوەیەكگرتووەكان هەوڵی چارەسەكردنی دیاردەی منداڵانی سەر جادەكان دەدەن


 

ماوەیەكە دیاردەی وردەواڵافرۆشی و سواڵكردنی منداڵانی ئاوارە لەسەر شەقامەكانی شاری سلێمانی هەستی پێدەكرێت و پارێزگاری سلێمانیش لەهەوڵدایە بەهاوكاری رێكخراوەكانی سەر بەنەتەوەیەكگرتووەكان كۆتای بەو دیاردەیە بهێنن

ئەمرۆ 31ی كانوونی دووەمی 2017، سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد لە (برۆنۆ گیدۆ) لێپرسراوی یەكەمی ڕێكخراوی UNHCR لە عێراق و خاتوو (ئان) لێپرسراوی رێكخراوەكە لە سلێمانی.

لە دیدارێكدا كە (بابەرەسوڵ غەفور) بەرێوەبەری سەنتەری ھەماھەنگی قەیرانەكان JCCی سلێمانی ئامادەی بوو، هەردوو لا گفتوگۆیان كرد سەبارەت بە بارودۆخی ئاوارەكان و پێداویستییەكانیان و خۆ ئامادەكردن بۆ هاتنی ئاوارەی نوێ بەتایبەت لەكاتی ئازادكردنی ناوچەكانی حەویجە.

لە دیدارەكەدا سەردار قادر لەبری پارێزگاری سلێمانی جەختی لە هەماهەنگی زیاتری دەزگاكانی حكومەت و رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگتووەكان و رێكخراوە خێرخوازییەكان كردەوە بۆ بەدەمەوەچوونی زیاتری ئاوارەكان.

راشیگەیاند هەموو هەماهەنگییەك دەكەن بۆ ئەوەی ئەو ئاوارانەی ناوچەكانیان ئازاد كراوە بە رێك و پێكی بگەڕێنەوە شوێنەكانی خۆیان.

لەبەشێكی تری كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ باس لە دیاردەی سواڵكردن و دەستگێڕی منداڵانی ئاوارە لە نێو ترافیك و شەقامەكانی شاری سلێمانی كرا، پارێزگاری سلێمانی بە دیاردەیەكی نائینسانی و ناشارستانی وەسف كردوو كەھاوڵاتیانیشی نیگەرانكردوە داوای كرد رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان هاوكاریان بن بۆ كۆتایهێنان بەو دیاردەیە.

لەو رووەشەوە بریاردرا كە لەرێگەی رێكخراوەكانەوە زانیاری لەسەر خێزانی ئەو منداڵە ئاوارانە وەربگیرێت و دواتر بەپێی پێویست هاوكاری بكرێن و لەسەر جادەكان دووریان بخەنەوەو بیانگێڕنەوە بۆ خوێندن.

ئەوەش خرایە روو كە نزیكەی 40%ی مندڵانی ئاوارەكان لەدەرەوەی كەمپەكانن و ئەمەش بەشێكیانی دوورخستووەتەوە لە خوێندن بۆیە ئەم دیاردەیە پێویستی بە چارەسەركردنە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر سه‌ردانی چه‌مچه‌ماڵی كرد
2026-02-09