بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

وەزیری گەشەپێدانی كەنەدا: بەردەوام دەبین لە هاوكاری هەرێمی كوردستان


 

 

وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا سەردانی پارێزگای سلێمانی دەكات و رایدەگەیەنێت وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە هاوكاری و پاڵپشتییەكانی بۆ عیراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی و دەستخۆشیش لە ئیدارەی سلێمانی دەكات بۆ هاوكاری و بەهاناوەچوونی پەنابەران و ئاوارەكان.

 

ئەمرۆ 27ی شوباتی 2017، ماری كلود بیبو وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا و وەفدێكی یاوەری سەردانی  پارێزگای سلێمانیان كردوو لەلایەن عومەر قەڵادزێی جێگری پارێزگاری سلێمانی پێشوازیان لێ‌ كرا.

 

لەدیدارێكدا تاوتوێی بارودۆخی سلێمانی و رەوەشی ئاوارەكان و پرۆژە و هاوكارییەكانی كەنەدا كرا.

جێگری پارێزگاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەكرد 7 كەمپ بۆ ئاوارەكان لەسنوری پارێزگای دروستكراوەو زیاتر لە 60 هەزار خێزانیش وەك پەنابەرو ئاوارە پەنایان بۆ پارێزگای سلێمانی هێناوە.

 

وتیشی:حكومەتی هەرێم كەمتەرخەمی نەكردووە لە هاوكاری و دابینكردنی پێداویستی ئاوارەكان، بەڵام بەهۆی شەڕی داعش و قەیرانی داراییەوە وەك پێویست نەمانتوانییوە هەموو پێداویستی و خزمەتگوزراییەكان بۆ ئاوارەكان دابین بكەین. سوپاسی حكومەتی كەنەدی و رێكخراوە نێودەوڵەتییەكانیشی كرد كە هاوكار و پاڵپشتی حكومەتی هەرێم بوون  بۆ رووبەروونەوەی قەیرانەكان.

 

لەبەرامبەردا وەزیری گەشەپێدانی نێودەوڵەتی كەنەدا دەستخۆشی لە دانیشتوان و ئیدارەی سلێمانی كرد بۆ پەنادان و لەخۆگرتنی ئەو ژمارە زۆرە لە ئاوارەو پەنابەران و رایگەیاند: حكومەتی وڵاتەكەی بەردەوام دەبێت لە پاڵپشتی كردن و هاوكاریكردنی عیراق و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، چی لەرووی بونیادنانەوە چی لەرووی سەربازییەوە بۆ رووبەروونەوەی تیرۆر.

روونیشی كردەوە بەپێی بریاری وڵاتەكەی پابەندن بەوەی بۆ ماوەی 3 ساڵ هاوكاری هەرێمی كوردستان دەكەن بۆ رووبەروونەوەی داعش.

 

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد ئامانجی سەردانەكەیان بۆ پارێزگای سلێمانی لەنزیكەوە ئاگادار بوون و بەسەركردنەوەی ئەو پرۆژانەیە كە وڵاتەكەی ئەنجامی داوەو بۆ ئەومەبەستەش سەردانی كەمپی عەربەت و شارۆچكەی تەكیە دەكەن  وتیشی: بۆ ئێمە زۆر گرنگە بزانین كە ئەو پرۆژانە تا چەند سودی هەبووەو سەركەوتوو بوون.

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09