بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

ماتۆرسوارانی جیهان دەیانەوێت گەشتی كوردستان بكەن


 

 

ماتۆرسوارانی جیهان دەیانەوێت كوردستانیش بخەنە بەرنامەی گەشتەكانیانەوەو بۆ ئەم مەبەستەش تیمێكیان لە كوردستانە.

ماوەی  چەند رۆژێكە تیمێكی ماتۆرسوارانی جیهان، لەهەرێمی كوردستانن و ئەمرۆش تیمەكە گەیشتنە شاری سلێمانی و بریاریشە لەماوەی 10 رۆژدا ناوچەكانی هەرێمی كوردستان بەسەر بكەنەوە.

ئامانجی تیمەكە پشكنین و لەنزیكەوە بینینی ناوچەكانی كوردستانە بۆ ئەوەی بزانن ئاخۆ دەكرێت كوردستانیش بخرێتە نێو بەرنامەی گەشتی ماتۆرسوارانی جیهان.

لەكاتی گەیشتنیان بە شاری سلێمانی، لەبەردەم بینای پارێزگای سلێمانی تیمەكە كۆنگرەیەكی رۆژنامەنووسیان ئەنجامداو ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد ئامانجیان ئەوەیە كوردستان لەروانگەیەكی ترەوە بە جیهان بناسێنرێت،نەك تەنیا لە روانگەی سیاسەت و شەڕ. 

 

روونیشیان كردەوە هەر كاتێك وڵاتێكیان بەدڵ بێت بە گروپ  بەماتۆڕی تایبەتی خۆیان دەچن بۆ ئەو وڵاتەو بەهۆی گەشتی ئەوانیشەوە ژمارەیەكی زۆر خەڵك ئاشنای ئەو شوێنانە دەبن.

وتیشیان: لە ئێستادا تەنیا هاتوون لەنزیكەوە  كوردستان ببینن و لێی بكۆڵنەوەو كە ئەوەش10 رۆژ  دەخایەنێت و  هەموو پارێزگاكان بەسەر دەكەنەوە، ئەگەر بەدڵیان  بوو بریار دەدەن و بەگروپ دێن. 

 

سەرۆكی تیمەكەش كە هاوڵاتییەكی بریتانیا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد گەشتی زۆری كردووە،بەڵام  ئەو جیاوازەی لەكوردستان هەستی پێكردووە ئەو پێشوازییە گەرمە كە لێیان كراوە.

وتیشی: ئێمە بە ماتۆر گەشت دەكەین بۆ ئەو وڵاتانەی نەناسراون،لەدەرەوە ئەم ناوچەیە بەناوچەی شەڕ و پر مەترسی ناسراوە، بەڵام ئێمە دەبینین بەپێچەوانەوە كوردستان وڵاتێكی ئارامە.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09