بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

قایمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری كاروچالاكیه‌كانی مانگی10 بڵاوكرده‌وه‌


لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی قایمقامیه‌تی سلێمانی بۆ به‌رچاو ڕوونی زیاتری هاووڵاتیان ئاماری كاروچالاكیه‌كان و هه‌روه‌ها بڕی پاره‌ی غه‌رامه‌كراوی مانگی (10) بۆ ڕای گشتی بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ پێناو پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتیان و ریگریكردن له‌ سه‌رپێچیه‌كان له‌ به‌رواری 1/10/2015 تاوه‌كو 31/10/2015 لیژنه‌كان (1322) شوینیان به‌ سه‌ركردۆته‌وه‌ و به‌ووردی به‌دواداچوونیان كردووه‌ بۆ جێ به‌ جێ كردنی مه‌رج و ڕێنماییه‌كان ،له‌ كۆی ئه‌و شوێنانه‌ی كه‌ به‌ سه‌ركراونه‌ته‌وه‌ (100)شوێن به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونیان به‌ مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه‌ پسوڵه‌ی سه‌رپێچیان بۆ كراوه‌ و (28) شوێن پسوڵه‌ی ئاگاداركرنه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ ،(5)  شوێنیش به‌هۆی جۆری سه‌پێچیه‌كانیانه‌وه‌ بڕیاری داخستنیان دراوه‌ (2) شوێنیش ڕووبه‌رڕووی دادگا كراونه‌ته‌وه‌.

هه‌ر به‌ پێ ی ئاماره‌كه‌ی لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كان له‌ و مانگه‌دا (17 تۆن و 2 سه‌د كیلۆ گرام) خواردن و مه‌وادی به‌سه‌رچوو و زیان به‌خش ده‌ستی به‌ سه‌رداگیراوه‌ و له‌ ناوبراوه‌.هه‌روه‌ها ئه‌و غه‌رامانه‌ی كه‌ له‌ ئه‌نجامی سه‌رپێچیه‌كانه‌وه‌ كراوه‌10ملیۆن و 7 سه‌د و 15 هه‌زار دیناره‌ به‌ پێ ی یاساو ڕێنماییه‌كان ئه‌و پاره‌ییه‌ ده‌خرێته‌ سه‌ر داهاتی گشتی. 


هه‌واڵی زیاتر