بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پرۆژەی  بەرزە پردەكانی سلێمانی كاریان تێدا دەكرێتەوە


 

لە ئێستادا چوار پرۆژەی بەرزە پرد لەشاری سلێمانی كە پێشتر بەهۆی قەیرانی داراییەوە كارەكانیان راوەستابوو، كاریان تێدا دەكرێت و پارێزگاری سلێمانیش رایدەگەیەنێت هەوڵدەدەن  كار لە ژمارەیەك  لە پرۆژە وەستاوەكان دەست پێ بكاتەوە.

ئەمرۆ 1ی حوزەیرانی 2017، عومەر ئەحمەد ئەمین( عومەر قەڵادزێی) لەبری پارێزگاری  سلێمانی بەیاوەری ئاوات محەمەد قائیمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و یوسف یاسین سەرۆكی شارەوانی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەرێوەبەرە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی هەردوو پرۆژەی  بەرزەپردی كۆبانێ‌ و دەباشانی بەسەركردەوە.

لەبەسەركردنەوەكەدا پارێزگاری سلێمانی لە ئاستی بەرەوپێچوونی پرۆژەكانی پرسییەوەو  لەگەڵ لایەنی جێی بەجێ‌ كار كێشەو گرفت و رێگرییەكانیان خستەبەر باس.
پارێزگار تەئكیدی كردەوە كە هەموو هەوڵێك دەدەن پرۆژەكان جارێكی تر رووبەرووی وەستان و كێشەو گرفت و دواكەوتن نەبنەوەو لە وادەی خۆیدا تەواو ببن.

لە لێدوانێكیشدا پارێزگاری سلێمانی: رایگەیاند لەو  بڕە كەمی بودجە كە حكومەتی هەرێم بۆ خستنەوەگەڕی پرۆژەكان تەرخانی كردووە، سلێمانی بەپێی دانیشتوان پشكی خۆی بەركەوتووەو وەك ئیدارەی پارێزگاش لەهەوڵدان لە چەند رێگەیەكەوە بڕێك بودجە دابین بكەن و ژمارەیەك لە پرۆژە گرنگە وەستاوەكان بخەنەوەگەڕ.

بەرزە پردی كۆبانێ‌ لە ساڵی 2014وە كاركردن تیدا دەستی پێكردووەو بڕٍی 19 ملیون دۆلاری بۆ تەرخانكراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە پرۆژەكە بۆ ماوەی 11 مانگ لە وادەی خۆی دواكەوتوو، بەڵام لە ئێستادا كاركردن لە پرۆژەكەدا دەستی پێكردووەو بریارە تا كۆتایی ئەمساڵ سەرجەم پرۆژەكە تەواو ببێت.
پرۆژەی  فراوانكردنی پردی  دەباشانیش بڕی 4 ملیارو 200 ملیونی بۆ تەرخانكراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە ماوەی ساڵ و نیوێك پرۆژەكە وەستاوەو  لەئێستادا كاركردن دەستی پێكردووەتەوەو 60 لەسەدی پرۆژەكە تەواو بووەو بریارە تا كۆتایی ئەمساڵ ئەو پرۆژەیەش تەواو بكرێت.
 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

سلێمانی ،كۆتایی به‌ خولێكی وته‌بێژی هات
2025-06-04
له‌ شاری سنه‌،ڤستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی خه‌ڵاتی قه‌ڵه‌می هه‌ژار به‌ڕێوه‌چوو
2025-05-29
ئاماده‌كاری بۆ وه‌رگرتنی گه‌نمی جوتیاران ده‌كرێت
2025-05-28
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر،پێشوازی له‌ وه‌فدێكی سه‌ركردایه‌تی هێزه‌كانی ئه‌ڵمانیا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌وه‌فدێكی په‌رله‌مانی ئه‌وروپا كرد
2025-05-27
سلێمانی،یه‌كه‌مین پێشانگای كارسازی كرایه‌وه‌
2025-05-27
پارێزگاری سلێمانی ،سه‌ردانی پرۆژه‌ی سنه‌ سه‌نته‌ری كرد
2025-05-22
سنه‌ ، كۆبوونه‌وه‌ی ئابوری به‌ڕێوه‌ ده‌چێت
2025-05-21
سلێمانی، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌پرسی ژینگه‌ به‌ڕێوه‌چوو
2025-04-29
پارێزگاری سلێمانی، به‌شداریكرد له‌ مه‌راسیمی واژوكردنی گرێبه‌ستی ستراتیژی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای بازیان
2025-04-28
ئه‌مڕۆ 51 ساڵ به‌سه‌ر بۆردوومانكردنی شاری قه‌ڵادزی تێده‌په‌ڕێت
2025-04-24
پارێزگاری سلێمانی،پێشوازی له‌ڕاوێژكارانی دامه‌زراوه‌ی فامیلی سێرچ كرد
2025-04-24
نوێنه‌ری سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق، سوپاسی پارێزگاری سلێمانی ده‌كات
2025-04-24
دادگای به‌رایی، له‌ قه‌زای ماوه‌ت كرایه‌وه‌
2025-04-24