بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان كۆبویەوە


د. هەڤاڵ ئەبوبەكر: رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان پرۆژەكانیان لە سلێمانی زیاتربكەن 

 پارێزگاری سلێمانی داوای لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان كرد پرۆژەكانیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی زیاتر بكەن و پشتگیری تەواوی حكومەت و پارێزگای سلێمانیشی لەمبارەیەوە دووپاتكردەوە.                                                                                                     
ئەمڕۆ 2/7/2018 لە دیوانی پارێزگا، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لەمیانی بەشداریی لەكۆبوونەوەی مانگانەی نووسینگەی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەكان (JCC  ) سوپاسی رێكخراوە نیودەوڵەتییەكانی كرد بۆ گەیاندنی دەنگی خەڵكی كوردستان بە دنیای دەرەوە، لە هەمانكاتدا رەخنەی لە بەشێك لەو رێكخراوانەش گرت كرد كە پرۆژەكانیان لە سنووری پارێزگاكە كەمكردۆتەوەو داوای لێكردن پرۆژەكانیان فراوانتر بكەن. هەر لە كۆبوونەوەكەدا، پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەدا سەڕەرای بوونی ژمارەیەكی زۆری ئاوارە لە سنووری پارێزگای سلێمانی، خودی دانیشتوانی پارێزگاكەش بەدەست ئاوارەیی ناوخۆی وڵاتەكە، قەیران و كارەساتە سروشتییەكانەوە بێبەش بوون لە خزمەتگوزارییە سەرەتاییەكان و پێویستیان بە هاوكاریی هەیە.
پارێزگاری سلێمانی لەمیانی كۆبوونەوەكەدا باسی لە مەترسی بڕیارێكی حكومەتی ناوەندی كرد كە بریتییە لە داخستنی خوێندنگە عەرەبییەكانی سنوورەكە ئەویش لە پێناو هاندانی ئاوارەكان بۆ گەڕانەوە بۆ ناوچەكانی خۆیان و لەمبارەیەوە وتی: ئاوارەكان ئامادە نین بگەڕێنەوە بۆ شوێنەكانی خۆیان ئەویش بەهۆی دڵنیانەبوون لە ئارامی ناوچەكانیان. لەم سۆنگەیەوە د. هەڤاڵ ئەبوبەكر داوای لە رێكخراوەكان كرد كار بۆ رازیكردنی حكومەتی عێراقی بكەن بۆئەوەی بەو بڕیارەدا بچێتەوە بەو پێیەی بڕیارێكی لەو چەشنە رەنگە مەترسی لەسەر تێكدانی ئارامی هەرێم دروست بكات.
لەبارەی هاتنی هێزی توركیاش بۆ ناوچەكە، د.هەڤاڵ ئەبوبەكر وتی: ئامادەكاریی پێشوەختە بۆ ئەگەرێكی لەم شێوەیە پێویستە چونكە چاوەڕواندەكرێت لە حاڵەتێكی ئاوادا ژمارەیەكی زۆر هاووڵاتی ئاوارە ببن. راشیگەیاند: وەك حكومەت ئامادەیی تەواومان هەیە بۆ كارئاسانی و هاوكاری رێكخراوەكان تا كەمپی نوێ ئامادەبكرێت بەر لە روودانی هەر رووداوێكی نەخوازراو.
 لەكۆبوونەوەكەدا بەڕێز عومەر قەڵادزەیی جێگری پارێزگار، سەرۆك و ئەندامانی  Jcc  و زیاتر لە 30 رێكخراوی نێودەوڵەتی و هاوكار ئامادەبوون.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پارێزگاری سلێمانی ناو بازاڕی سلێمانی به‌سه‌ركرده‌وه‌
2026-04-29
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر به‌شداریكرد له‌ كردنه‌وه‌ی نوسینگه‌ی فه‌رمی مامه‌ڵه‌ داراییه‌ ئه‌لكترۆنیه‌كان
2026-04-28
وەزارەتی ناوخۆ رێکاری کرداری بۆ پاراستنی ژینگە ڕادەگەیەنێت
2026-04-28
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراقی
2026-04-20
د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە دیوانی پارێزگادا، پێشوازیکرد لە بەڕێزان تۆبی هارۆرد بەرپرسی ڕێکخراوی نێودەوڵەتیی
2026-04-20
مه‌راسیمی دیكۆمێنتكردنی مێژووی تیپه‌كانی مۆسیقا له‌ سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2026-04-06
حەڤدەیەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی بەدرخان لە شاری کەتەنزارۆی ئیتاڵیا تایبەت بە ڕەوانشاد ژەنەراڵ شەریف پاشای خەندان پێشەنگی دیبلۆماسیی کورد
2026-04-06
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر پێشوازیكرد له‌ نوێنه‌رانی پارێزگاری سلێمانی و كوردستان بۆ حه‌ڤده‌هه‌مین ڤیستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی به‌درخان
2026-03-31
د. هه‌ڤاڵ پارێزگاری سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای زه‌وییه‌ زیاده‌ڕه‌ویه‌كان كۆبۆوه‌
2026-03-30
مه‌راسیمی ڕۆژی جیهانی شانۆ
2026-03-30
له‌ ناوه‌ندی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵا پشوو ڕاگه‌یه‌نرا
2026-03-30
یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09