بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

له‌ سلێمانی ئاماده‌كاری ئه‌منی بۆ ساڵی نوێ ی 2016 ده‌كرێت


لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی ئاماده‌كارییه‌كانی ساڵی نوێ ی 2016 راگه‌یاند و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منیش ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات هه‌موو ڕێو شوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌ به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفت پێشوازی له‌ ساڵی نوێ بكه‌ن .

لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی به‌ سه‌رپه‌رشتی به‌ختیار غبدالرحمان قایمقام و سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی شاری سلێمانی كۆبۆییه‌وه‌ و تیایدا ئاماده‌كارییه‌كان بۆ ساڵی نوێ ی 2016 تاوتوێكران ،

پاش كۆبوونه‌وه‌كه‌ش له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئه‌منی سلێمانی ڕایگه‌یاند :"هه‌موو ڕێو شوێنێكی پێویست گیراوه‌ته‌به‌ر و تیمه‌كانی (ئاسایش و پۆلیس و تیمه‌ فریاگوزارییه‌كان ) له‌ شه‌وی سه‌ری ساڵ و ڕۆژانی دواتر دا ئه‌ركی گرنگی خۆیان جێ به‌ جێ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان له‌ بارودۆخێكی ئارام و بێ گرفتدا پێشوازی له‌ ساڵی نوێ ی 2016 بكه‌ن ،

به‌ختیار عبدالرحمان ڕاشیگه‌یاند ، ئه‌مساڵ حكومه‌ت هیچ مه‌راسیمێك به‌ بۆنه‌ی ساڵی نوێ وه‌ ساز ناكات به‌ڵام ڕۆژی 31 مانگ شه‌قامی سالم له‌ پردی خه‌سره‌و خاڵه‌وه‌ بۆ باخی گشتی شاری سلیمانی داده‌خرێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتیان به‌ بێ گرفت پێشوازی له‌ ساڵی نوێ بكه‌ن .


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17