ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لەزانکۆی سلێمانیدا، بەشداریکرد لەسیمپۆزیۆمی نێودەوڵەتیی (گرنگیی و ڕۆڵی پسپۆڕی ڕێنمایی پەروەردەیی و دەروونیی لەناو کۆمەڵگاو بازاڕی کاردا)، کە لەلایەن کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی سلێمانییەوە، بەبۆنەی کردنەوەی بەشێکی نوێی زانستیی لەبواری دەروونزانیدا، ڕێکخرابوو.