ئەمڕۆ، د.هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، لە هۆڵی ڕاپەڕینی زانکۆی سلێمانیدا، بە ئامادەبوونی بەڕێز پ.د.کۆسار محەمەد عەلی سەرۆکی زانکۆی سلێمانی، بەشداریکرد لە سێیەمین دیداری دۆستانەی خوێندکارانی ساڵانی ١٩٦٨ بۆ ١٩٨١ی زانکۆی سلێمانی، کە لە شوێنە جیاجیاکانی عیراق و هەرێمی کوردستان و جیهانەوە هاتبوون.
پارێزگاری سلێمانی سوپاس و پێزانین و پشتیوانیی خۆی بۆ ئەم دیدارە گرنگە دەربڕی و لەلایەن دەستەی سەرپەرشتیاری دیدارەکەوە خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە پارێزگاری سلێمانی.