بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

خه‌مۆكی ته‌مه‌ن كورت ناكاته‌وه‌، دڵخۆشیش ته‌مه‌ن درێژ ناكات


توێژینه‌وه‌یه‌كی به‌ریتانی ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد هیچ په‌یوه‌ندییه‌ك نیه‌ له‌ نێوان خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ری مردنی مرۆڤ.

له‌ توێژینه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌وه‌ كرا حاڵه‌تی خراپی ده‌روونی مرۆڤ به‌ره‌و بڕیاردانی خراپ ده‌بات سه‌باره‌ت به‌ شێوه‌ی ژیانی به‌ڵام ناگاته‌ ئه‌وه‌ی بیكوژێ.

(بیتی لو) سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه‌ له‌ زانكۆی (نيوساوثويلز) ووتى : پاش دراسه‌كردنی لاوازی ته‌ندروستی و هه‌ڵبژاردنه‌كانی تری شێوه‌ی ژیان ، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌ركه‌وت هه‌ست كردن به‌ خۆشی ته‌مه‌نمان درێژ ناكات و هه‌ست كردن به‌ ژڵه‌ژاوی و په‌ستانی عه‌صه‌بی ئه‌گه‌ره‌كانی مردن زیاد ناكات.

بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی نێوان خه‌مۆكی و ئه‌گه‌ری مردن (لو) و تیمه‌كه‌ی داتای زیاتر له‌ 700 هه‌زار ئافره‌تی ته‌مه‌ن مامناوه‌ندیان پشكنین كرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی 10 ساڵدا كۆكراونه‌ته‌وه‌.

له‌ سه‌ره‌تادا ، ئه‌و ژنانه‌ی له‌ ته‌مه‌نی 56 ساڵان بوون، له‌ سه‌دا 17 یان خه‌مۆك بوون. ئه‌و خه‌مۆكیه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و ژنانه‌ زیاتر بوو كه‌ كێشه‌ی ته‌ندروستیان هه‌بوو. پاش 10 ساڵیش نزیكه‌ی 31 هه‌زار و 500 ئافره‌ت گیانیان له‌ده‌ستدابوو، واتا له‌ سه‌دا 4% ئه‌وانه‌ی به‌شداری توێژینه‌وه‌كه‌یان كردبوو.

پاش ئه‌وه‌ی توێژه‌ره‌كان پشكنینی چه‌ند فاكته‌رێكیان كرد كه‌ بووه‌ته‌ هۆی گیان له‌ ده‌ستدانیان وه‌ك به‌رزبوونه‌وه‌ی په‌ستانی خوێن ، جگه‌ره‌كێشان ، خواردنه‌وه‌ی كحول ، ڕه‌بۆ ، ژڵه‌ژاوی ، خه‌مۆكی ، ده‌ركه‌وت خه‌مۆكی ته‌نها فاكته‌ر نه‌بوو كه‌ په‌یوه‌ندی به‌ زیادبوونی ڕێژه‌ی مردنه‌كه‌وه‌ هه‌یه‌.

 

وه‌رگیراوه‌: سایتی ئینگلیزی


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17