بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

رێنمای دەرھێنانی کارتی نیشتیمانی و پێداویستیەکانی


 

هاووڵاتیانی دە توانن كارتی نیشتمانی دەربێنن كە دەبێتە جێگرەوەی پێناسی باری شارستانی و رەگەزنامەی عێراقی و  كارتی زانیاری ، 
داوا لە هاوڵاتیانی خۆشەویست دەکەین كە هەستن بە دەرهێنانی كارتی نیشتمانی چونكە دەبێتە هۆی خێرا راپەراندنی كارەكانیان وە لە ئایندەشدا تەنها پشت بەو كارتە دەبەسترێ‌ بۆ رایكردنی كاروباری هاووڵاتیان لە فەرمانگە حكومییەكانی هەرێمی كوردستاندا
کارتی نیشتمانی پێویستە ئەم بەڵگە نامانی لای خۆارەوە هه‌یه‌:
سه‌ره‌تا هاووڵاتی‌ سه‌ردانی‌ نوسینگەكانی دەوروبەری به‌رێوه‌بەرایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌وباری شارستانی‌ سلێمانی‌ ده‌كات بۆ پركردنه‌وه‌ی‌ فۆرمی كارتی‌ نیشتیمانی‌ نرخی‌ هه‌ر فۆڕمێك ته‌نها ( 3000 ) دینارەو فۆڕمەكە له‌گه‌ڵ خوێدا ئه‌هێنی‌ بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ ره‌گه‌زنامه‌.

لەگەڵ فۆرمەكەدا پێداویستیانە دەهێنێت:
١-رەگه‌زنامه‌ی عیراقی (نسخه‌ی اصلی)
٢-پێناسی باری شارستانی (نسخه‌ی اصلی)
٣-كارتی زانیاری (نسخه‌ی اصلی)
ناونیشانی / بەرێوەبەاێەتی رەگەزنامەوباری شارستانی سلێمانی كارتی نیشتمانی
دەکەوێتە سەرشەقامی بازنەی مەلیک محمود پشت بەنزیخانەی بینای، بینای هاتوچۆی كۆن، ته‌نیشت پولیسی سلیمانی 
ژمارە تەلەفون 
07701815081


هه‌واڵی زیاتر