مەرجەكان بۆ وەرگرتنی مۆڵەتی یاسایی كۆمەڵەو سەنتەرو سەندیكاو یەكێتی و ناوەند بەپێی یاسای ژمارە (18)ی ساڵی 1993ی كۆمەڵەكان:
1. داواكاری پێشكەش بەپارێزگا دەكرێت.
2. پەیرِەوو پرۆگرامی بەپێی یاسا بەخاڵ و برِگە دیاری دەكرێت.
3. لۆگۆی لەگەڵ بێت.
4. ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر نابێت لە(15) ئەندام كەمتر بێت و ناوو ناونیشان و شوێنی دانیشتن و برِوانامەو ساڵی لەدایكبوون و ژمارەی تەلەفۆن و واژوی لەسەر بێت.
5. ئەندامانی دەستەی دامەزرێنەر دەبێت پسپۆرِو شارەزا بن لەبواری ئەو داواكارییەی كەپێشكەشی دەكەن.
6. نابێت كەسی پلەیەك و دوو لەناو دەستەی دامەزرێنەر هەبن.