د. ئاسۆ فه‌ره‌یدوون پارێزگاری سلێمانی به یاوه‌ری وه‌فدێكی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی شاره‌زوور و هه‌ورامانی به‌سه‌ركرده‌وه و له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌ر و لێپرسراوانی ئه‌و ناوچانه كۆبۆوه بۆ زیاتر له نزیكه‌وه ئاگاداربوون له كێشه و گرفته‌كانیان و هه‌وڵدان بۆ چاره‌سه‌ركردنیان له ماوه‌یه‌كی نزیكدا ، پارێزگاری سلێمانی هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا ژماره‌یه‌ك له پڕۆژه ته‌واونه‌كراوه‌كانی ئه‌و ناوچانه‌ی به‌سه‌ركرده‌وه كه به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی ڕووی له هه‌رێمی كوردستان كردووه كاركردن تیایاندا وه‌ستاوه .