بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

توێژینه‌وه‌یه‌ك: بنێشت به‌سووده‌ بۆ ته‌ندروستی ددانی منداڵان


توێژینه‌وه‌یه‌كی پزیشكی نوێ ئاشكرای كرد جوینی بنێشتی بێ شه‌كر ته‌ندروستی ددانی منداڵان پاشتر ده‌كات و به‌ یه‌كێك له‌ فاكته‌ره‌ یاریده‌ده‌ره‌كان داده‌نرێت بۆ به‌ده‌ستهێنانی ددانێكی به‌هێز و ته‌ندروست، هه‌روه‌ها یارمه‌تی ده‌دات له‌ پاككردنه‌وه‌ی ددان.

شاره‌زایان له‌و باوه‌ڕه‌دان جوینی 3 دانه‌ بنێشت له‌ كلۆربوونی ددان ده‌پارێزێت.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد جوینی بنێشت یارمه‌تی ده‌دات له‌ زیادبوونی (لیكی ده‌م) كه‌ ئه‌ویش به‌ ده‌وری خۆی هه‌موو ترشه‌ڵۆكه‌كانی به‌كتریای ناو ده‌م له‌ناو ده‌بات.هه‌روه‌ها كار ده‌كات بۆ زیادكردنی كالسیۆم و فسفوری ناو ددان.

توێژینه‌وه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بنێشت ناهێڵێت ددانی منداڵ كلۆر بێت له‌ كاتی به‌كارهێنانی دا له‌ دوای ژه‌مه‌كانی نان خواردن.

چه‌ند شاره‌زایه‌كیش له‌ بواری پزیشكی دداندا ڕایانگه‌یاند جوینی 3 دانه‌ بنێشتی بێ شه‌كر له‌ ڕۆژێكدا مناڵان ده‌پارێزێت له‌ كلۆربوونی ددان.

ده‌سته‌ی ته‌ندروستی به‌ریتانی ووتی: منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 12 ساڵ ئه‌گه‌ر رۆژانه‌ 3 دانه‌ بنێشت وه‌ربگرن ئه‌وا ساڵانه‌ 3 ملیۆن جنێهی إسترلینی له‌ خه‌رجی چاره‌سه‌ری ددان پاشه‌كه‌وت ده‌كرێت.

جێ باسه‌ پرۆسه‌ی جوینی بنێشت به‌ یه‌كێك له‌ ڕاهێنانی وه‌رزشی داده‌نرێت بۆ به‌هێزكردنی ددان.

 



هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17