
دەروازەی ڕاپەڕین، ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین، د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی بەڕێزان هیوا قەرەنیی سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی ڕاپەڕین و نوێنەری وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی و سەرۆکی ئەنجومەنی جێبەجێکردنی گروپی کۆمپانیاکانی قەیوان و سەرۆکی بۆردی ئەمینداران و ڕاگرو ئەنجومەنی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕین، بەشداریکرد لە ڕێوڕەسمی یەکەمین خولی فێرخوازە دەرچووەکانی پەیمانگای تەکنیکیی و پیشەیی ڕاپەڕیندا، لە وتەیەکدا پیرۆزبایی و پێزانین و پشتیوانیی خۆی پێشکەشکردن.








