بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

پارێزگاری سلێمانی مژده‌یه‌كی بۆ كرێنشینان ڕاگه‌یاند


نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 16ی شوبات، پارێزگاری سلێمانی به‌یاوه‌ری به‌شێك له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن، سه‌ردانی پڕۆژه‌ی ڕزگار سیتی یانكرد له‌ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی سلێمانی، ده‌ستبه‌كاربونه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌و مژده‌یه‌كیشیان بۆ كرێنشینانی سنوری پارێزگاكه‌یان ڕاگه‌یاند.

دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌نزیكه‌وه‌ سه‌ردانی پڕۆژه‌ی ڕزگار سیتیانكردووه‌، كه‌ له‌پێشتردا چه‌ند گرفتێك بۆ پڕۆژه‌كه‌ دروستبووبوو، له‌به‌ر به‌ژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان‌و كرێنشینان، هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یانداوه‌، به‌ئامانجی ئه‌وه‌ی به‌زووی هاوڵاتیان لێی سودمه‌ند ببن.

هاوكات پارێزگاری سلێمانی مژده‌یه‌كی به‌كرێنشینانداو ڕایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌وڵده‌درێت تا كۆتایی ئه‌مساڵ، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كرێچیه‌كانی سنوری سلێمانی له‌كرێنشینی ڕزگاربكه‌ن‌و ئاشكراشیكرد، هه‌وڵه‌كانمان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان به‌رده‌وامه‌.

له‌باره‌ی پڕۆژه‌ یه‌كه‌نیشته‌جێبونه‌كانی تریشه‌وه‌، دكتۆر ئاسۆ جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه‌، هه‌ر له‌شاری سلێمانی پێنج پڕۆژه‌ی تری نیشته‌جێبونیان بۆ كرێنشینان و كه‌مده‌رامه‌تان هه‌یه‌،

وتیشی:"به‌شێك له‌هه‌موو ئه‌و یه‌كانه‌ی ته‌واوبون، ده‌درێن كه‌سوكاری پێشمه‌رگه‌ی شه‌هیده‌كانی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش".

له‌باره‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ یه‌كه‌ نیشته‌جێبونه‌كان ده‌یانگرێته‌وه‌ هێمای به‌وه‌شكرد، هه‌موو ئه‌و فه‌رمانبه‌رو هاوڵاتیانه‌ی كۆی خاڵه‌كانیان گه‌یشتۆته‌ ١١ خاڵ و زیاتر، ئه‌وانه‌ له‌وه‌رگرتنی یه‌كه‌كان سودمه‌ند ده‌بن.

له‌باره‌ی وردبینی ناوی كرێنیشینان سەلمە فاتیح تۆفێق ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و ئەندامی لیژنەی وردبینی ووتی :

وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە سێ هەزار و شەش سەدو بیست و چوار یەکە بۆ کەمدەرامەتان دروست دەکات لە پارێزگای سلیمانی کە نیوە بە نیوەی ئەو یەکانە بۆ هاوڵاتیان و فەرمانبەرانە  و بەسەر سێ گروپدا دابەشکراون ، گروپی یەکەم کە پێنج سەدو شەست و چوار یەکەی نیشتەجێ بوون بو لە کەنەکەوە دابەشکراو رادەستی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت کرا ،

هەرچی گروپی دوەم و سێیەمە کە دەکەوێتە ناوچەکانی زڕگوێز و سیتەک کە دەکاتە هەزارو پێنج سەد یەکەی نیشتەجێ بوون ، بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەبێت کە ژمارەی خاڵەکانیان یازدەیە . سەلمە فاتیح لەبارەی دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ ماڵە شەهیدانەوە وتی : بەسوپاسەوە بۆ پارێزگای سلێمانی کە بەشێک لەو یەکانەیان دابینکردوە بۆ شەهیدانی جەنگی داعش و ئەوانیش لەگەڵ تەواو بوونی پرۆژەکە ڕادەستی خانەوادە سەربەرزەکانیان دەکرێت .

لەبارەی تەواو بوونی سەرجەمی ئەو یەکانە ئەوەشی ووت : کەبەهۆی قەیرانی دارایی هەرێمی کوردستانەوە پرۆژەی خزمەتگوزاری بۆ پرۆژەکان دوا کەوتوە و هەر ئەوەشە کە بۆتە هۆی دواکەوتن بە ڕادەستکردنەوەی ئەو یەکانە بۆ هاوڵاتیان ، وە هەرکات حکومەت کاری خزمەتگوزاری بۆ پرۆژەکان تەواو کرد ئەوا دەست بەجێ یەکەکان ڕادەست بە هاوڵاتیان دەکرێن.

شایه‌نی باسه‌ پڕۆژه‌ی (ڕزگار سیتی) ده‌كه‌وێته‌ ناوچه‌ی قوله‌ره‌یسی شاری سلێمانیه‌وه‌و پێكهاتوه‌ له‌هه‌زارو ٦٠٠ یه‌كه‌ی نیشته‌جێبون و تایبه‌ته‌ به‌كرێنشینان، پڕۆژه‌كه‌ له‌سه‌ر ڕوبه‌ری هه‌شت دۆنم دروستكراوه‌‌و به‌شێك له‌یه‌كه‌كان به‌شێوه‌ی خانوو‌و به‌شێكی تریشیان به‌شێوه‌ی شوقه‌ دروستكراون، هاوكات زیاتر له‌ساڵ و نیوێكه‌، به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه‌ كاركردن تێیدا ڕاگیراربوو، بۆیه‌ بۆ به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان دوباره‌ پارێزگاری سلێمانی هه‌وڵی به‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی پڕۆژه‌كه‌یدا، بڕیاریشه‌ له‌نه‌ورۆزی ئه‌مساڵدا ناوی سودمه‌ندانی پڕۆژه‌كه‌ ڕابگه‌یه‌ندرێت.


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

ئه‌مڕۆ 240 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندن ودروستبوونی شاری سلێمانیدا تێده‌په‌ڕێت
2024-11-14
پارێزگاری سلێمانی به‌شداری دیداری خوێندكارانی دێرینی زانكۆی سلێمانی كرد
2024-11-07
كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك وئه‌ندامانی لیژنه‌ی باڵای سه‌رژمێری سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو
2024-11-07
ماڵپەڕی فەرمیی ئەلیكترۆنی، بۆ بەشداربوون لەپرۆسەی سەرژمێریی گشتی كارا دەكرێت و دەتوانن لەسبەینێوە فۆڕم پڕبكەنەوە
2024-11-05
بەسەرپەرشتی پارێزگاری سلێمانی سیمینارێكی تایبەتی بەپرۆژەی كەلەپوور بەنەخشە ئەنجامدرا
2024-09-03
بەبەشداری پارێزگاری سلێمانی سیمپۆزیۆمێك تایبەت بەگرنگیی و رۆڵی پسپۆڕی رێنمایی پەروەردەیی بەڕێوەچوو
2024-09-03
سلێمانی” ئاماده‌كاری بۆ سه‌رژمێری گشتی دانیشتوان ده‌ستیپێكرد
2024-08-06
سەرۆکی حکومەت لەگەڵ به‌رپرسانی حكومی پارێزگای سلێمانی کۆبوویه‌وه‌
2024-07-01
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كانی پارێزگای سلێمانی خولی راهێنان بۆ ئەو هاووڵاتیانەی لەدەرەوەی وڵات دەگەڕێنەوە دەکاتەوە
2024-05-29
پارێزگاری سلێمانی بەشداریکرد لە مەراسیمی ناساندن و بڵاوکردنەوەی کتێبی شێوازەکانی فێربوون
2024-05-06
پارێزگاری سلێمانی، پڕۆژەی وەبەرهێنانی مێگا هۆم ستۆری براندی بەناوبانگیی ئەمریکیی ئاشلی كرده‌وه‌
2024-05-06
126 ساڵ به‌سه‌ر ده‌رچوونی یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردی تێده‌په‌ڕێت
2024-04-22
پارێزگاری سلێمانی پشتیوانیی بۆ هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی کوتان دژی سورێژە دووپاتده‌كاته‌وه‌
2024-04-16
پارێزگاری سلێمانی: هەموومان هاوکاربین لەوەی تاوان و هەڵەکان دووبارە نەبنەوە
2024-03-17