بەدواداچوونى مامەڵەكەت

ژمارەى نوسراوى پارێزگا

پن كۆد

بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی چلەی ماتەمینی كەریم كابان بەڕێوەچوو


 ئێوارەی ئەمڕۆ بەئامادەبونی پارێزگاری سلێمانی و جێگرەكەی و بەشێكی زۆر لەبەرپرسانی حزبی و حكومی و هونەرمەندانی سلێمانی، چلەی كۆچكردنی هونەرمەند كەریم كابان بەڕێوەچوو.

 ئیوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی شوبات، بەئامادەبوونی دكتۆر ئاسۆ فەرەیدون پارێزگاری سلێمانی و سەردار قادر جێگری پارێزگاری سلێمانی و ژمارەیەكی زۆر لەهونەرمەندان و ڕۆشنبيران و كەسایەتی حیزبی و حكومی و دیارەكانی شاری سلێمانی، لەهۆلی تەلاری هونەر، چلەی ماتەمینی هونەرمەندی دێرینی شاری سلێمانی و كوردستان، هونەرمەند كەریم كابان، بەڕێوەچوو.

 

بەشێك لەبایۆگرافیای هونەرمەند كەریم كابان 

هونەرمەند كەرم كابان ناوی تەواوی عەبدولكەریم جەلال مەحمودە ساڵی 1927 لە گەڕەكی شیخانی شاری سلیمانی لەدایكبووە، لەماوەی تەمەنی لەناو هونەری كوردیدا، ژمارەیەك گۆرانی تۆماركردووە بەشێوەیەك، كە زۆربەی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان لەزەینیاندا ماوەتەوە، كەریم كابان بێ ئەوەی كەسێكی ئەكادیمیبێت لەبواری موزیكدا، ژمارەیەكی زۆر لەئاوازی بۆ گۆرانییەكانی هونەرمەندانی ڕابردوو ئێستا داناوە، ناوبراو برای شەهیدی هونەرمەند قادر كابانە، دواجار لەڕۆژی یەك شەممە 14ی كانوونی دووەمدا، لەنەخۆشخانەی شار لەسلێمانی، كۆچی دوایی كرد.

 

 


هه‌واڵی زیاتر

هه‌واڵه‌كان

یادی سی و هه‌شت ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌
2026-03-17
ڕێنمای ڕووماڵكردنی میدیایی
2026-03-09
لیژنەی باڵای ئارامی پارێزگای سلێمانی کۆبۆوە
2026-03-09
پارێزگاری سلێمانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبونه‌وه‌ی لیژنه‌ی باڵای كرد بۆ چاودێری و پاراستنی ژینگه‌
2026-03-03
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای توركیا
2026-03-02
د. هه‌ڤاڵ ئه‌بوبكر زنجیره‌یه‌ك كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا
2026-03-02
جێگری پاڕێزگاری سلێمانی سەردانی كۆنترۆڵی كارەبای سلێمانی دەكات
2026-03-02
سلێمانی. یادی حه‌ڤده‌ ساڵه‌ی كۆچی دوایی كه‌سایه‌تیه‌كی عێراقی
2026-02-24
گرنگی زمانی دایک لەڕوی کارگێڕیەوە
2026-02-24
بڵاوکردنەوەی چیرۆکی وێنەیی (هیوا؛ خەونێک لە تاریکییەوە بۆ ڕوناکیی)
2026-02-23
نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌ی قه‌ندیلی سه‌ره‌تای
2026-02-23
دووه‌مین كۆنفرانسی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌رێوه‌چوو
2026-02-16
پارێزگاری سلێمانی پێشوازیكرد له‌ وه‌فدی باڵای بازرگانی شانشینی سعودیه‌
2026-02-09
حكومه‌تی خۆجێ ی سلێمانی سه‌ردانی كه‌ركوك ده‌كات
2026-02-09