دوای ڕێگرییه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی بۆ چونی بۆ كۆبانێ، به‌رپرسانی خۆرئاوا ڕه‌خنه‌یان له‌و كاره‌گرت و كوردانی كۆبانێش وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌وكاره، له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری به‌رخۆدانی دیارییه‌كه‌ی پارێزگاری سلێمانی، چه‌ندین چالاكی و ئاهه‌نگیان ئه‌نجامدا، دكتۆر ئاسۆش ڕایگه‌یاند، كه ئه‌و ڕێگرییه توشی شۆكی نه‌كردووه و ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه.
د. ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی و پایته‌ختی ڕۆشنبیری هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، ڕێگریكردنم بۆ ڕۆژئاوا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پارتییه‌وه توشی شۆكی نه‌كردم، چونكه قسه‌ی خۆمم هه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له‌كاتێكدا وڵاته‌كه‌مان پڕه له‌خه‌نده‌ق و دیواری به‌رز به‌رز له‌نێوان سلێمانی و هه‌ولێردا، چه‌ندین ڕێگریشمان هه‌یه له وه‌زیر و په‌رله‌مانتار و مه‌كته‌ب سیاسییه‌كان، بۆیه ئاساییه كه له‌نێوان 170 كیلۆمه‌تر چه‌ندین خه‌نده‌ق و دیواری به‌رز هه‌بێت، هاوكات له 800 كیلۆمه‌تری نێوان سلێمانی بۆ كۆبانێ خه‌نده‌ق زۆرتر و فراوانترن، بۆیه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك توشی شۆك نه‌بووم كاتێك ڕێگریم لێكرا.
دكتۆر ئاسۆ ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌گه‌رچی ڕێگرییه‌كه به‌فه‌رمانی مه‌سعود بارزانی بووه، نه‌ك هه‌ر ڕێگریمان لێكرا، ته‌نانه‌ت پێشی ناخۆشبووه كه چۆن ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی به‌ناوی به‌رخۆدانه‌وه ناردومانه بۆ كۆبانێ، وتویه‌تی نابێت په‌یكه‌ره‌كه‌ش بڕوات.
هه‌ر دوای ئه‌و ڕێگرییه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی خۆرئاوای كوردستان ڕه‌خنه له‌و ڕێگرییه كرا‌و، وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی ئه‌و ڕێگرییه‌ی له‌دكتۆر ئاسۆ پارێزگاری سلێمانیكرا، له‌به‌رده‌م په‌یكه‌ری به‌رخۆدان له‌كۆبانێ، كوردانی ئه‌و شاره‌و به‌شێك له‌هێزه‌كانی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه چه‌ندین كار‌و چالاكی و ئاهه‌نگیان گێڕا.
په‌یكه‌ری به‌رخۆدان یه‌كێكه له‌و سمبولانه‌ی كه پارێزگاری سلێمانی وه‌ك دیارییه‌ك بۆ شاری كۆبانێی دروستكردبوو، له‌ماوه‌ی ڕابردوودا په‌رده‌ی له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه لادا، دواتر په‌یكه‌ره‌كه‌ی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شاره‌كرد، بڕیاربوو وه‌ك پارێزگاری پایته‌ختی ڕۆشنبیری كوردستان، سه‌ردانی پایته‌ختی به‌رخۆدانی كوردستان بكات، به‌ڵام له‌لایه‌ن هێزێكی تایبه‌ته‌وه ڕێگه نه‌درا بچێته خۆرئاوای كوردستان، دوای بڵاوبونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ش، هاوڵاتیان و چاودێرانی سیاسی ڕه‌خنه‌ی توندیان له‌وكاره‌گرت و له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیش زۆربه‌ی خه‌ڵكی سلێمانی نیگه‌رانی خۆیان له‌و كاره ده‌ربڕی.