دوای ڕێگریكردن له‌چونی پارێزگاری سلێمانی بۆ خۆرئاوای كوردستان، له‌لایه‌ن هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده، سه‌ردانی پارێزگای سلێمانیكرد و چاوی به‌دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون كه‌وت.
ئه‌مرۆ ساڵح موسلیم هاوسه‌رۆكی پارتی یه‌كێتی دیموكراتی په‌یه‌ده و نوێنه‌ری په‌یه‌ده له‌باشوری كوردستان، سه‌ردانی پارێزگاری سلێمانیانكرد، له‌لایه‌ن د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون و به‌شێك له‌به‌رپرسان و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی پێشوازییان لێكرا.
له‌و سه‌ردانه‌دا سه‌ڕه‌رای باسكردنی دۆخی ئێستای كوردانی هه‌رچوار پارچه‌و شێوازی هه‌وڵدان بۆ یه‌كڕیزی و ته‌بایی و دور له‌هه‌وڵدان بۆ دابڕانی یه‌كتر، هاوكات باس له‌ڕه‌وشی ئێستای كوردستان و ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكی تر كرا.
سه‌ردانه‌كه‌ی ساڵح موسلیم به‌و شێوه‌یه له‌كاتێكدایه، له‌چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو د.ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی، ڕێگریلێكرا بچێته خۆرئاوای كوردستان‌و شاری كۆبانێ، تائێستاش له‌ڕێگه‌ی ڕاگه‌یاندنه‌كانه‌وه هیچ ڕونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و ڕێگرییه به‌فه‌رمی بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌كراوبوو ئه‌وه‌بوو، كه به‌بیستنی ئه‌و هه‌واڵه‌و گه‌یشتنی دیارییه‌كه‌ی دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون كه په‌یكه‌ری به‌رخۆدانبوو، له‌لایه‌ن هاوڵاتیان و به‌شێك له‌هێزی یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل یه‌په‌گه چه‌ندین چالاكی و ئاهه‌نگ له‌به‌رده‌م ئه‌و په‌یكه‌ره‌دا سازكرا، وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه‌یه‌ك بۆ ئه‌و ڕێگرییه‌ی له دكتۆر ئاسۆ كرابوو.