له‌یادی 16 ساڵه‌ی كۆچی بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌ددا، مه‌راسیمێك له‌پاركی هه‌واری شار ڕێكخرا، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته هه‌ر نه‌مامێك ناوی شه‌هیدێكی ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعشی لێ‌نرا، له‌و مه‌راسیمه‌ش پارێزگاری سلێمانی به‌ناونانی دره‌ختێك به‌شداریكرد.
ساڵی ڕابردوو له‌پاركی هه‌واری شار، به‌ڕێژه‌ی شه‌هیدانی ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش كه زیاتر له‌هه‌زار‌و 150 شه‌هیدبوون، هه‌زار‌و 150 نه‌مان له‌و پاركه‌دا نێژرا، واتا بۆ هه‌ر شه‌هیدێك نه‌مامێك نێژرا، هه‌روه‌ها له‌مساڵداو له‌یادی 16 ساڵه‌ی كۆچی دوای مامۆستا‌و بیرمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئیبراهیم ئه‌حمه‌د، دره‌خته‌كان مه‌دالیا‌و ناوی شه‌هیده‌كانیان پێوه هه‌ڵواسرا.
له مه‌راسیمێكدا كه د.كتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی تێیدا ئاماده‌بوو، هاوكات به‌ئاماده‌بونی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و خاتوو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د‌و به‌شێكی زۆر له‌به‌رپرسانی حیزبی‌و حكومی شاری سلێمانی، به‌شداریان له‌و یاده‌داكرد، پارێزگاری سلێمانیش هاوشێوه‌ی ئه‌و هاوڵاتیانه‌ی كه سه‌ردانی مه‌راسیمه‌كه‌یانكردبوو، مه‌دالیا‌و ناوی شه‌هیدێكی ده‌ستی داعشیان له‌دره‌ختێكنا.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی ڕونكردنه‌وه‌یه ئه‌وه‌یه، ئێستا هه‌موو شه‌هیدانی ده‌ستی گروپی تیرۆرستی داعش، دره‌ختێك كراوه به‌ناویه‌وه له‌پاركی هه‌واری شار، كه گه‌وره‌ترین پاركه له‌ئاستی هه‌رێمی كوردستاندا.