كۆمیسیۆنی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەنابەران United Nations High Commissioner for Refugees (UNHCR) یه‌كێكه له ئاژانسه تایبه‌تمه‌نده‌كانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌م رێكخراوه له 12ی دیسمبه‌ری 1950 دامه‌زراوه به ئامانجی پاراستن و پارێزگاری له په‌نابه‌ران .
باره‌گای سه‌ره‌كی رێكخراوه‌كه له جنێفی سویسرایه‌و تا ئێستا دوو خه‌ڵاتی نۆبڵی له‌پای هه‌وڵه مرۆییه‌كانی به‌ده‌ست هێناوه.
ئه‌ركی ئه‌م رێكخراوه سه‌رپه‌رشتی كردن و هه‌ماهه‌نگ بوونه له‌گه‌ڵ چالاكییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بۆ پارێزگاری و چارسه‌ری كێشه‌كانی په‌نابه‌ران له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا. ئامانجی یه‌كه‌می ئه‌م رێكخراوه پاراستنی ماف و سه‌لامه‌تی په‌نابه‌رانه. ئه‌م رێكخراوه هه‌وڵ ده‌دا تا رێزگرتن له ماف و پارێزراوی په‌نابه‌ر له وڵاتێكی تر، گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆویستانه‌ی په‌نابه‌ر ، دووباره نیشته‌جێكردنی په‌نابه‌ر له وڵاتی سێیه‌م و هتد به‌پێی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌ده‌ست بهێنێت.
به‌پیێی ئاماری 2015 نزیكه‌ی 58 ملیون كه‌س له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌لایه‌ن ئه‌م رێكخراوه‌وه كۆمه‌ك ده‌كرێن كه نزیكه‌ی 17 ملیونیان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریكادان.
چالاكی ئه‌م رێكخراوه له‌م ساڵانه‌ی دوایی له‌سلێمانی كاتێك زیاتر ده‌ركه‌وت كه‌ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاواره‌ی عه‌ره‌ب روویان له سلێمانی كرد له ساڵی ، 2013 له‌و كاته‌دا رێكخراوی (UNHCR) هه‌ستا به دابینكردنی بودجه‌و دروستی كردنی كه‌مپی عه‌ربه‌ت به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان. دواتر هه‌ستا به دروستكردنی كه‌مپی په‌نابه‌ران بۆ سورییه‌كان له‌ساڵی 2014 له عه‌ربه‌ت و به‌دوایدا دروستكردنی كه‌مپی ئاشتی له 2015 دا له‌هه‌مان شارۆچكه دواتر به‌دوایدا كه‌مپی به‌رزنجه‌و سورداش به‌هه‌مان شێوه.
له ئێسادا نزیكه‌ی 30000 په‌نابه‌ری سوری له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ هه‌روه‌ها نزیكه‌ی 200 هه‌زار ئاواره‌ی عه‌ره‌ب له كه‌مپ و ده‌ره‌وه‌ی كه‌مپ له سنوری پارێزكای سلێمانین و رێكخراوی (UNHCR) هاوكاری و پشتیوانیان ده‌كات .
رێكخراوی (UNHCR) به‌ردوامه له داینینكردنی بودجه‌ی پێویست به هاوكاری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی كه‌مپه‌كان و دابینكردنی هاوكاری پێویست له بواره جیاوازه‌كانی وه‌ك ته‌ندروستی و ئاو و ئاوه‌ڕۆ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه په‌یوه‌ندیداره‌كان بۆ به‌دواداچوون و ده‌سته‌به‌ركردنی بواره‌كانی پاراستنی تاك وپێدانی هاوكاری خۆراكی و ناخۆراكی و دروستكردنی داتابه‌یس بۆ تۆماركردنی ئاواره‌و په‌نابه‌رو رێكخستنی كۆبوونه‌وه‌ی پێویست بۆ كلاسته‌ره جۆراو جۆره‌كان په‌یوه‌ند به ئاست و گوزه‌رانی ئه‌مانه‌ی سه‌ره‌وه و رێكخستنی راهێنانی پێویست بۆ ستافی كه‌مپه‌كان و حكومه‌ت بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پێویست په‌یوه‌ند به‌كاره‌كانه‌وه