به‌مه‌به‌ستی داواكاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ناوچه‌كه‌یان یان ئاوڕدانه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراق لێیان، ئه‌مڕۆ ئاواره عه‌ره‌به‌كانیسنوری قه‌زای دوكان و پیره‌مه‌گرون خۆپیشاندانێكیان له‌قه‌زای دوكان ئه‌نجامدا، خۆپیشانده‌ران باسیان له‌وه‌ده‌كرد، له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه هاوكارییان به‌ده‌ستناگات‌و دابڕاون له‌خێزانه‌كانیان له‌خوار‌وی عێراق‌و به‌شێكیان هیچ هاوكارییه‌كیان به‌ده‌ست ناگات.
دواتر هه‌ریه‌كه له‌دكتۆر ئاسۆ فه‌ره‌یدون پارێزگاری سلێمانی‌و ئاڵا تاڵه‌بانی سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و محه‌مه‌د حه‌لوه‌سی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق‌و ئاسۆ به‌كر قائیمقامی دوكان‌و به‌شێك له‌سه‌رۆك هۆزه‌كانی عه‌ره‌ب سه‌ردانی خۆپیشاندانه‌كه‌یانكرد.
له‌لایه‌ن پارێزگاری سلێمانی‌و سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه‌وه به‌ڵێنی ئه‌وه به‌خۆپیشانده‌راندرا، كه داواكارییه‌كه‌یان بگه‌یه‌ننه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق.
لای خۆیانه‌وه ئه‌و سه‌رۆك هۆزانه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كه به‌شداربوون، سوپاسی مام جه‌لال‌و كوردیانكرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هاوكاریانه‌ی بۆ ئاواره عه‌ره‌به‌كان ئه‌نجامیانداوه، هاوكات داوای له‌ناوبردنی گروپی تیرۆرستی داعشیشیان ده‌كرد.