دابەشکردنی بڕی (۱۰۰) لیتر نەوتی سپی بۆ ئاوارەکانی دانیشتووی ناو کامپەکان دەستی پێ‌کرد و پرۆسه‌كه‌ش به‌رده‌وامه.
حكومه‌تی عیراق بڕی 100 لیتر نه‌وتی سپی بۆ ئاواره‌كانی ناو كه‌مپه‌كان دابینكردووه‌و له پرۆسه‌یه‌كی هاوبه‌شدا كۆچ و كۆچبه‌رانی سلێمانی و وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق و نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌هاوكاری ئیداره‌ی كه‌مپه‌كان ده‌ستیان كردووه به‌دابه‌شكردنی ئه‌و بڕه نه‌وته.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا رۆژی ۱۸/ ۱۲/ ۲۰۱۹ له کامپەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان ٤٦۷ خێزان نەوتیان وەرگرت،له که‌مپی تازەدێ ۲٦٦ خێزان و لە که‌مپی قۆرەتوو ۲۰۱ خێزان نەوتیان وەرگرت و سودمەندبوون.
رۆژی ١٩/ ١٢/ ٢٠١٩ لە که‌مپی ئاوارەکانی عەربەت ٣٤٨ خێزان بڕی (١٠٠)لیتر نەوتیان وەرگرت.
هه‌روه‌ها له‌كه‌مپی ئاشتیش پرۆسه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو به‌رێوه‌چوو،۲۰۸۸ خێزانی ئاوارەی نیشتەجێی ناو کامپەکە سوودمەند بوون لە وەرگرتنی بڕی( ۱۰۰) لیتر نەوت .