به‌شی به‌رێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی به‌رده‌وامه له‌كاروچالاكی بۆ خزمه‌تی زیاتری ئاواره‌و په‌نابه‌ران و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانیان.
له‌م رووه‌وه له ماوه‌ی مانگی رابردوودا ئه‌و به‌شه چه‌ندین چالاكی جۆراو جۆری ئه‌نجام داوه له‌وانه:
رۆژی 13/1/2020 به‌شداریكردن له سمینارێك به‌نوێنه‌رایه‌تی jcc له هۆتێل های كریست له سلێمانی كه له‌لایه‌ن رێكخراوه ناحكومییه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نییه‌وه به به‌شداربوونی به‌شێك له رێكخراوه‌كان و به‌سه‌رپه‌ره‌شتی فه‌رمانگه‌ی رێكخراوه ناحكومییه‌كان رێكخرابوو، تیدا باسی له چۆنیه‌تی به‌هێزكردنی یاسای رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی زیاتر له هه‌ماهه‌نگی له‌نێوان رێكخراوه‌كان كرا.
رۆژی15 / 1/2020 به‌رپرسی به‌شی به‌رێوه‌بردن و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی نوسینگه سه‌ردانی كه‌می عه‌ربه‌تی كرد له‌كاتی دابه‌شكردنی نه‌وت كه بڕه‌كه‌ی 100 لیتر بوو بۆ هه‌ر خێزانێك و بۆ سه‌رجه‌م كه‌مپه‌كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی تایبه‌ت به‌و كاره
20/1/2020 به‌رپرسی ئه‌و به‌شه سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتی كرد به ئاماده‌بوونی نوێنه‌ری په‌روه‌رده‌ی عیراق كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌و چه‌ند مامۆستایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌یه‌ك كه له ئه‌نجامی لێكنه‌گه‌یشتن له‌گه‌ڵ پاسه‌وانانی كه‌مپه‌كه هاتبووه ئاراوه
هه‌روه‌ها رۆژی 21/1/2020 سه‌ردانی كه‌مپی ئاشتی كرده‌وه به‌مه‌به‌ستی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی كاری لیژنه‌ی دابه‌شكردنی نه‌وت به‌سه‌ر ئاواره‌كانی ئه‌و كه‌مپه‌دا.
هه‌روه‌ها سه‌ردانی كۆگای كه‌مپه‌كه‌ی كرد له‌گه‌ڵ لێپرسراوی كه‌مپه‌كه به‌مه‌به‌ستی بینینی ئه‌و كه‌ره‌ستانه‌ی كه رێكخراوی (IOM) به‌نیازه راده‌ستی ئیداره‌ی كه‌مپه‌كه‌ی بكات.