به‌سه‌رپه‌ره‌شتی عومه‌ر محه‌مه‌دئه‌مین جێگری پارێزگاری سلێمانی و سه‌رپه‌رشتیاری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی و به ئاماده‌بوونی باباره‌سوڵ غه‌فور به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كان و به‌رێز ئه‌رمین به‌رێوه‌به‌ری نوێی نوسینگه‌ی رێكخراوی UNHCR له سلێمانی ، كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له پارێزگای سلێمانی به‌رێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه ئه‌و گرفت و كێشانه خرانه به‌رباس كه هاتوونه‌ته رێگه‌ی هه‌ماهه‌نگی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو لاو تا ئێستا چاره‌سه‌ر نه‌بوون.
سه‌رپه‌رشتیاری نوسینگه‌ی هاوبه‌شی هه‌ماهه‌نگی قه‌یرانه‌كانی سلێمانی وێرای پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌ری نوێی نوسینگه‌ی UNHCR له‌سلێمانی هیوای خواست پێكه‌وه بتوانن هه‌ماهه‌نگی زیاتر بكه‌ن و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
وتیشی: تێبینیمان له‌سه‌ر پرۆژه‌كانی رێكخراوه‌كه هه‌بووه، داوامان كردووه له‌لایان ئێمه‌شه‌وه چاودێری بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی UNHCR وێرای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆی به‌دیداره‌كه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد له‌زۆر وڵات كاری كردووه ، به‌ڵام به‌هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و ئێره باشترینه بۆ هاوكاری نێوان حكومه‌ت رێكخراوه‌كان.
وتیشی: ئه‌ركی ئێمه‌یه هاوكاری حكومه‌ت بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هاوكاری ئه‌و كه‌سانه بكه‌ین كه پێویستیان به هاوكاری هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش به‌رپرسیارێتی ئێمه.
به‌رێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی UNHCR وێرای ته‌ئكیدكردنه‌وه له باشتركردنی هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا داوای كرد مانگانه كۆبوونه‌وه هه‌بێ له‌نێوان هه‌ردوولا بۆ چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه‌كی راسته‌وخۆ و باشتر.